وه‌رزشی - پاڵه‌وانانی ئازا‌و بوێر:
|
لاوانی دیمۆکرات له گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یاری تۆپی‌پێ له وڵاتی کانه‌دا یه‌كه‌م هاتنه‌وه
له ڕێکه‌وتی 15ی سپتامبر 2007
پاڵه‌وانیه‌تی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی تۆپی‌پێ لاوان " کانه‌دا" له شاری سنت کاترین كۆتایی پێ‌هات و تیایدا له ئاستی كوڕان لاوانی کوردستان پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێناو ئالای ره‌نگینی کوردستانیان شه‌کانده‌وه.
له‌م یاره‌یانه‌دا که به ناوی لیگی" SLSL " که له 16 تیم پێکهاتبوو دوو تیمی کوردستان و سنت جانز گه‌یشتۆته یاری كۆتایی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه، که له ئه‌نجامی 4 - 1 لاوانی کوردستان پله‌ی یه‌که‌میان هێنا. شایانی باسه تیمی لاوانی کورستان 16 مانگ له‌مه‌و پێش به هێمه‌ت وهاوکاری ئه‌ندامانی حدکا و لاوانی دلسۆز و خوێن گه‌رمی کوردی شاری سنت کاترین پێیان ناییه نێو گۆره‌پانی یاری تۆپی‌پێ که له‌م ماوه کورته‌دا ئه‌م سه‌رکه‌وتنه گه‌وره‌و پیرۆزه‌یان وه‌دست هینا.
جێگای ئاماژییه یاریزانان و ڕاهێنه‌ران برێتین له‌م ئازیزانه: عه‌لی ئه‌کبه‌ر تاهیری سیروان ئێراندوست زاهید ئێراندوست عوسمان سه‌رزلی نه‌وزاد فه‌خری ئازاد گوده‌رزی بورهان گوده‌رزی مۆحسین پالانی ئاکو محه‌ممه‌دی ره‌حیم جه‌هش مه‌ریوان ئێراندوست کاروان ئێراندوست هه‌روها ئه‌م به‌رێزانه له بۆاری ڕاهێنان، هێرش کردن، به‌رگری وه‌ک باشترین هه‌لبزێردران: هادی ئێراندوست، سیروان ئێراندوست، زاهید ئێراندوست له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌رێزان عوسمان ئێراندوست ، سه‌تار پالانی ، هادی ئێراندوست ، مۆحسین پالانی و مه‌ریوان ئێراندوست بۆ پێکهینان و ئۆرگانیزه‌کردنی ئه‌م یاریزانان زه‌حمه‌تی زۆریان کێشاوه که جێگای ڕێز و پێزانینه.
حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران کۆمیته‌ی رۆژهه‌ڵاتی کانه‌دا |
|
+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت