دروست كردنی دێكۆمینتێك له‌سه‌ر شه‌هیدان
ئه‌ندامێكی به‌ڕێوه‌به‌ریی یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران 2فیلمی دێکۆمێنتی به ناوه‌کانی: "رێبازی دێموكرات"و "ئاسۆی ئازادی" دروست کردووه.
فیلمه‌كانی "رێبازی دێموكرات"و "ئاسۆی ئازادی"، یه‌كه‌میان له‌مه‌ڕ شه‌هید د.عه‌بدولڕه‌حمان قاسملو‌و و دوهه‌میان له‌مه‌ڕ شه‌هید د. سادق شه‌ڕه‌فكه‌ندی ئاماده كراون و كه‌وتونه‌ته به‌رده‌ستی خه‌ڵكی کوردستان. فیلمی "رێبازی "دێموكرات"، ژیاننامه، وته به‌نرخه‌كان‌و وێنه‌كانی نه‌مر دوكتور قاسملو‌و شێعر‌و سرودی شۆڕشگێڕانه‌ی له خۆ گرتووه. فیلمی "ئاسۆی ئازادی"، ژیاننامه، وته‌به‌نرخه‌كان و وێنه‌كانی نه‌مر دوكتور سه‌عید شه‌ڕه‌فكه‌ندی‌و شێعر‌و سرودی شۆڕگێڕانه‌ی له‌خۆ گرتووه. له ده‌ستپێكی هه‌ر دو فیلمه‌كه‌دا، وێڕای پێشكه‌ش كردنی به‌رهه‌مه‌كان به گیانی پاكی شه‌هیدان دوكتور قاسملو‌و و دوكتور سه‌عید‌و سه‌رجه‌م شه‌هیدانئ ئه‌ویندارانی رێگای ئازادی كورد‌و كوردستان، دوا له هاونیشتمانان كراوه كه بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كانی به ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی بزانن. هه‌ر دو فیلمه‌كه له ئاماده‌كردنی "شاهۆ ئیبراهیمی"و خوێندنه‌وه‌ی ده‌قیان له "شنۆ مێهرپه‌روه‌ر"و مۆنتاژیان له "ئازاد سه‌نایی"یه.
دیكۆمێنتی "رێبازی دێموكرات" و "ئاسۆی ئازادی"، هێمایه‌كن له هزر‌و ئه‌ندێشه‌ی رێبه‌رانی مه‌زنی نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و چه‌پكێكن له هزری ئازادیخوازانه، مرۆڤدۆستانه‌و روانگه‌ی مامۆستای دێموكراسی‌و ئاشتی كه بونه به هه‌وێنی خه‌بات‌و به‌رخۆدان له پێناو گه‌یشتن به ئازادییه مرۆییه‌كانی گه‌لێك به‌شخوارو نیشتمانێكی دیكتاتۆر لێدراو‌ن.
بۆ زانیاری زیاتر‌و ده‌ستخستنی فیلمه‌كان ده‌توانن به‌م ئادره‌سه‌ی خواره‌وه پێوه‌ندی بگرن.
Zagros_ebrahime@yahoo.com
کۆڕی سرودی چوار چرا |
| زۆربه‌ی سروده‌کان بۆ یادی د.قاسملو‌و وتراون |
|
|
شمشاڵی شمشاڵ ژه‌نی به ناوبانگی کورد به‌ڕێز قاله مه‌ڕه |
| شمشاڵ |
|
|
سرودی شۆڕشگێری به شێوه‌ی wma |
| سرودی شۆڕشگێری |
|
|
|
+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت