|
ئاڵمان: كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له به‌رده‌م كۆنسولگه‌ریی كۆماری ئیسلامی
![]() به مه‌به‌ستی نیشاندانی ناڕه‌زایه‌تی به شه‌پۆلی نوێی ئێعدامه‌كان له ئێران‌و حوكمی ئێعدامی عه‌دنان حه‌سه‌نپوورو هیوا بوتیمار رێكه‌وتی 18ی ئووتی 2007 ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامانی حیزب‌و كوردانی دانیشتووی فرانكفۆرت له به‌رده‌م كۆنسولگه‌ریی كۆماری ئیسلامی كۆ بوونه‌وه.
خۆپێشانده‌ران وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌و شه‌پۆلی ئێعدامه‌ی بۆ جارێكی دیكه له ئێران وه‌ڕێ كه‌وتووه داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام‌و ئازادیی دوو رۆژنامه‌وان‌و چالاكی مه‌ده‌نی عه‌دنان حه‌سه‌نپوورو هیوا بوتیماریان كرد.
![]() |+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت |
|



