|
درێژه‌ی هه‌واڵی کوشتنی "ئه‌بووبه‌کر دهوه‌ند" و "که‌مال مه‌حموودی" له مه‌ریوان...
ئه‌بووبه‌کر دهوه‌ند ته‌مه‌ن 25 ساڵ و که‌مال مه‌حموودی ته‌مه‌ن 27 ساڵ خه‌ڵکی ئاوای وه‌یسه‌ی مه‌ریوان شه‌وی یه‌کشه‌ممه 19 ی ئاگۆست له ناو شاری مه‌ریواندا به ده‌ستڕێژی هێزه‌کانی سوپای پاسداران کوژران . ئه‌م دوو که‌سه له گه‌ڵ گه‌نجێکی تری خه‌ڵکی هه‌مان دێ به سواری ماشینێکی ئیسته‌یشن له بۆکانه‌وه به‌ره‌و مه‌ریوان ئه‌هاتنه‌وه. ئه‌بووبه‌کر بۆ کاری دوکتۆر و ئه‌و دوو که‌سه‌ش بۆ سه‌ندنی ماشین بۆ سه‌فه‌ر چووبوون. له‌م ڕووداوه‌دا ته‌نها ناسر مه‌حموودی به زیندوویی ده‌رچوو و که ئه‌مه‌ی خواره‌وه گێڕانه‌وه ڕووداوه‌که‌یه له زاری ناسره‌وه: ئێمه کاتژمێر ۶:۳۰ ی شه‌و له بۆکانه‌وه ڕێکه‌وتین. ده‌ورو به‌ری کاتژمێر ۱۱:۳۰ بوو که نزیک مه‌ریوان که‌وتینه‌وه. له مه‌یدانی سپای مه‌ریوان پژۆیه‌کی "جی ئڵ ئیکس" به پلاکی شه‌خسیه‌وه وه‌ستابوو. شۆفیری پژۆکه به په‌نجه‌ی ده‌ست ئیشاره‌ی کرد که ڕاوه‌ستین. ئه‌بووبه‌کر شۆفیر بوو له سه‌ر ماشینه‌که‌ی ئێمه، ئه‌و وتی ئه‌وه ماشینی شه‌خسیه له‌وانه‌یه چه‌ته یان شتێکی تر بێت پێویست ناکات بوه‌ستین، بۆیه له‌وێدا نه‌وه‌ستاین و گوێمان به ئیشاره‌که‌ی ئه‌و نه‌دا. پژۆکه که‌وته شوێن ئێمه به ناو بازاڕدا نزیکه‌ی ته‌رمیناڵی سنه یه‌کێ له‌وانه که له ناو پژۆکه‌دا بوو ته‌قه‌یه‌کی به‌ره‌و ئاسمان کرد. ئێمه زۆر سه‌رمان سووڕ ما، نه‌مان ئه‌زانی بۆچی ته‌قه ئه‌که‌ن ، ئاخر ئێمه هیچ بارێک یان شتێکی قاچاخمان پێ نه‌بوو. هه‌ر چه‌ند چرکه‌ی نه‌برد که ئه‌و پژۆ هاته ته‌نیشت ماشینه‌که‌ی ئێمه‌و له که‌نارمانه‌وه ئێمه‌ی دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله، من ئه‌وه‌نده فریا که‌وتم قاچ له سه‌ر تورموز دانێم که له ژێر قاچی ئه‌بووبه‌کردا هاتبوه سه‌رێ، ئه‌بووبه‌کر قاچی خستبوه سه‌ر تورموز و ئه‌یوست بوه‌ستێ. هه‌ر له جێ‌دا ئه‌بووبه‌کر و که‌مال گیانیان له ده‌ست دا، من نه‌مئه‌زانی چی بکه‌م دوو ته‌رم له‌ملاولامه‌وه که‌وتبوون و له‌و لاشه‌وه ته‌قه‌که‌ره‌کان هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ئه‌کردم که له ماشینه‌که دانه‌بزی تاکوو خۆمان ئیزنت ئه‌ده‌ین. پاش تۆزێک چه‌ن ماشینی سپایی گه‌یشتنه ئه‌وێ و ته‌رمه‌کانیان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه برد و منیشیان برد بۆ ئیتیلاعاتی سپا بۆ لێپرسینه‌وه. به هه‌زار گێچه‌ڵ به‌ریان دام به‌ڵام ئێستاش هه‌ر باوه‌ڕ به ڕووداوه ناکه‌م وا ئه‌زانم خه‌وێکی ناخۆش ئه‌بینم.
هه‌ندێ وێنه‌ی ئه‌و تراژدیه تاڵه:
www.binar.blogfa.com
|+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت وێنه هه‌وال: پێرۆز کردنی 25ی گه‌لاوێژ له بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزب
په‌یامی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی بیست و پێنجی گه‌لاوێژ
|+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت وێنه هه‌وال: مه‌ریوان له پێشوازی 25ی گه‌لاوێژدا
25 گەلاوێژ لە هەموو کوردێکی بە شەرەف و ئازادی خواز پیرۆز بێت .
25 گەلاوێژ 62 هەمین ساڵەوگەڕی دامەزرانی یەکەمین حیزبی مۆدێڕنی کوردستان واتە "حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران" لە هەموو کوردێکی بە شەرەف و ئازادی خواز پیرۆز بێت .
|+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت وێنه‌کانی مانۆری پێشوازی له 25ی گه‌لاوێژ
تایبه‌ت کوردستان‌میدیا بۆ گەورە کردنەوەی وێنەکان ، لە سەریان کلیک بکەن .
|+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت پیرانشار: گیان له‌ده‌ست دانی لاوێك له ئاكامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی رێژیم له ماشێنێك
كوردستان‌و كورد: رێكه‌وتی 18ی گه‌لاوێژی 1386 له نزیك گوندی "قه‌ره خدر" مه‌ئموورانی كۆماری ئیسلامی به‌بێ وریا كردنه‌وه سیخ یان هاویشته به جیب گاڵانتێك كه سێ كه‌سی تێدا بوو.پاشان ده‌سترێژیان لێ كرد. له ئاكام دا دوو كه‌س له سه‌رنشینه‌كانی بریندار بوون.
به‌ڵام مه‌ئمووران له گه‌یاندنی ئه‌وان بۆ نه‌خۆشخانه خۆیان بوارد. له ئاكامدا به‌هۆی خوێن له‌به‌ر چوونی زۆر، كه‌سێكیان به‌ناوی "سه‌ید بایه‌زیدی سه‌ید ئیبراهیمی" گیانی له ده‌ست دا‌و ئه‌وی دیكه‌ش ئێستا له حاڵه‌تی بێهۆشی دایه‌و له نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ كه‌وتوه. شایانی باسه ته‌رمی ناوبراو به‌ربه‌یانیی رۆژی شه‌ممه 21ی گه‌لاوێژ له ژێر چاوه‌دێریی توندی هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی رێژیم‌دا به خاك ئه‌سپێردرا. به‌م بۆنه‌یه‌وه هاوده‌ردی‌و هاوخه‌میی خۆمان به بنه‌ماڵه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نین.
![]() |+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت یادمان کشتار زندانیان سیاسی
کاته‌کانی چاوه‌ڕوانیی عه‌داڵه‌ت, هلن قاسملوو
له نووسینی: هلێن قاسملوو، ڕۆژنامه‌ی ئۆتریشی "دیی پره‌سه" مدتها در انتظار عدالت، هلن قاسملو نویسنده: هلن قاسملو – روزنامه اطریشی " د یی پره سه" 3 / 8 / 2007
|+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت سبه‌ی دوشه‌ممه 15ی گه‌لاوێژ ده‌وری سێیه‌می دانیشتنه‌کانی ئێران و ئامریکا له به‌غداد به‌رێوه ده‌چێ
کازمی قۆمی بالوێزی ئێران له عێراق رایگه‌یاند که سبه‌ی دووشه‌ممه 15ی گه‌لاوێژ بۆ سێیه‌مین جار ئێران و ئامری
|+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت وێنه هه‌واڵ
|+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت به‌م جۆره مرۆڤ کوژێک بوو به دیپلوماتێکی پایه‌به‌رزی کۆماری ئێسلامی ئێران, و. هیوا به‌هرامی
محمد چعفر صحرارودی : به رپرسایه تی تێرۆره‌که‌ی ساڵی 1989 ی له وییه‌ن به ئه ستۆوه بوو، ئه‌مڕۆ به‌رپرسێکی پایه‌به‌رزی کۆماری ئێسلامی ئێرانه. این‌جا را کلیک کنید برای خواندن مطلب
|+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت تجـزيه طلـب کيـست ؟ ازسـرهنگ چيــا
تماميت ارضي يک حق مطلق نيست و نمي توان به بهانه آ ن , ژنوسايد ــ و يا به سرکوب و اختناق متوسل شد ، د راين صورت اين مرد م حق دارند که براي د فاع ازخود د ست به اسلحه ببرند .
|+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت ره‌وتێکی تازه له سه‌رکوت و قه‌یرانی مه‌شروعیه‌تی رێژیم!
بابا عه‌لی مێهر‌په‌روه‌ر
بێگومان ئه‌م بڕیاره درێژه‌ی به‌رنامه‌ی سه‌رکوتی کاربه‌ده‌ستانی دیکتاتۆر و دژی ئازادی کۆماری ئیسلامین که سه‌ره‌تا به به‌رێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌ی به‌ناو به‌رخورد له‌گه‌ڵ فه‌ساده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و فشار بۆ سه‌ر ژنان ده‌ستی پێ‌کرد و به داخستنی ئه‌و گۆڤارانه‌ی که تا راده‌یه‌ک سه‌ربه‌ست بوون درێژه‌ی کێشا. ئه‌م ده‌وره‌یه له سه‌رکوت سنووری گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌کردنی قوتابیانی زانکۆکان و هێنانه کایه‌ی شانۆسازی ئیعتراف له‌سه‌ر شاشه‌ی تێلێڤیزیۆن و بێحورمه‌تی به چالاکوانانی مه‌ده‌نیی به‌زاندووه و ئێستا کۆماری ئیسلامی خه‌نجه‌ری له رووه‌وه به‌ستوه و توندترین و دڕنده‌ترین شێوه له سه‌رکوت، که بریتیه له ده‌رکردنی سزای ئیعدام بۆ چالاکانی فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نی وه‌ک عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور و هیوا بوتیماری، گرتوه‌ته‌پێش. ئه‌م سیاسه‌ته زۆرتر له هه‌موو کات ده‌ریده‌خا که رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران هیچ ده‌نگێکی ناره‌زایه‌تیی له هه‌رئاستێکدا بێ قبووڵ ناکا. شاراوه نییه ئه‌مرۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران قه‌یرانێکی که‌موێنه تێپه‌ڕ ده‌کا. له لایه‌ک سیاسه‌تی پشتیوانیکردن له تاقمه تیرۆریسته‌کان له ناوچه‌دا ئه‌م رێژیمه‌ی تووشی ته‌ریککه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا کردووه، و له لایه‌کی دیکه به درێژه‌دانی به‌رنامه‌ی دروستکردنی بۆمبی ناووکیی، جیهانی له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته پاوانخوازییه‌کانی خۆی وه‌ده‌نگهێناوه و به‌مجۆره وڵاتی له روودانی کاره‌ساتێکی نادیار و پڕمه‌ترسی نزیک کردوه‌ته‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته پاوانخوازانه‌یه قه‌یرانی سیاسی و ئابووری له وڵات‌دا خولقاندووه، به راده‌یه‌ک که ناڕه‌زایه‌تیی به نیسبه‌ت سیاسه‌ته‌کانی رێژیم پتر له هه‌موو کاتێ په‌ره‌ی سه‌ندووه. له‌م سه‌روبه‌نده پڕ ئاسته‌مه‌دا، کاربه‌ده‌ستانی رێژیم به ئه‌منیه‌تی کردنی وڵات هه‌ر جۆره ده‌نگێکی هێمنانه به توندترین شێوه وڵام ده‌ده‌نه‌وه. غافڵ له‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه تاڵه چه‌ندین جاری دیکه‌ش تاقی کراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ ئاکامێکی دڵخوازی بۆ ئه‌وان لێ نه‌که‌وتونه‌وه. که‌م که‌س هه‌یه له بیری چووبێته‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌رکاری کۆماری ئیسلامییه‌وه، ئیعدامی به کۆمه‌ڵی رۆڵه‌کانی گه‌لی کورد له ئاستێکی به‌رفراواندا، نه‌یتوانی ئازادیخوازان چاوترسێن بکا و هه‌ر له ده‌وره‌یه‌کی دیکه‌ش له کوشتن و بڕیندا که له ساڵی 1367 به‌ڕێوه‌چوو به هه‌زاران رۆڵه‌ی تێکۆشه‌رو بێگوناحی گه‌لانی ئێرانی له زیندانه ته‌نگ و تاریکه‌کانی خۆیدا وه‌به‌ر رهێڵه‌ی گوله دران و گیانیان لێ ئه‌ستێندرا، به‌ڵام هه‌ر ئاکامی دڵخوازی لێ نه‌که‌وتنه‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خا که چیتر له به‌ندکردن، شانتاژ و ته‌نانه‌ت ئیعدامی رۆڵه‌کانی وشیاری خه‌ڵکی ئێران چاره‌سه‌ری قه‌یرانی له‌رزۆکی ده‌سه‌ڵات ناکاو مه‌شروعیه‌تی له‌ده‌ستچووی کاربه‌ده‌ستانی جه‌هل و نه‌زانی مسۆگه‌ر ناکا. هه‌ر به دوای ده‌رکردنی حوکمی ئیعدام بۆ عه‌دنان حه‌سه‌ن پوور‌و هیوا بوتیمار، کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه به‌شه‌ردۆسته‌کان له ناوخۆ‌و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ئاستێکی به‌ریندا به ده‌رکردنی به‌یانیه و وه‌رێخستنی که‌مپه‌ین ئه‌م کرده‌وه‌یانه مه‌حکووم کردووه و داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و حوکمه‌یا‌ن کردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌نگی هاوده‌ردی و ناڕه‌زایه‌تیی توندی خۆم ده‌خه‌مه پاڵ ئه‌م ئیعتیرازانه، هیوادارم ئه‌م ئاسته به‌رز و که‌موێنه‌یه له هاوده‌نگیی و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به نیسبه‌ت ئه‌م رووداوه، ئاکامی دڵخوازی لێ بکه‌وێته‌وه و ئه‌م ئینسانه ئازادیخوازانه که به شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نی چالاکی یان هه‌بووه له مه‌رگ رزگاریان بێ. به‌و هیوایه.
|+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت به‌ڕێوه‌چوونی " میتینگ"ی به‌رین له شاری لۆزان، بۆ ڕیسواکردنی په‌یماننامه‌ی شوومی ( لــۆزان)
هاوڵاتیانی به‌ڕێز!
|+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت |
|

















كوردستان‌و كورد: رێكه‌وتی 18ی گه‌لاوێژی 1386 له نزیك گوندی "قه‌ره خدر" مه‌ئموورانی كۆماری ئیسلامی به‌بێ وریا كردنه‌وه سیخ یان هاویشته به جیب گاڵانتێك كه سێ كه‌سی تێدا بوو.
کا له سه‌ر پرسی هێور کردنه‌وه‌ی نائه‌منیه‌کانی ئێراق له پێته‌ختی ئه‌و ولاته کۆ ده‌بنه‌وه.


