|
به‌یاننامه‌ی pdki به بۆنه‌ی ده‌ركردنی حوكمی ئیعدام بۆ دوو رۆژنامه‌ڤانی كورد
28-04-1386
کەمپەینی پشتیوانی لە رۆژنامەنوس عەدنانی حەسەنپوور و چالاکی مەدەنی هیوا بوتیمار
|+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت ئێعدامی بۆرۆژنامه‌نووسانی كورد عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بوتیمار
دادگای شۆرشی سنه حوكمی ئێعدامی بۆرۆژنامه‌نووسانی كورد عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هیوا بوتیمار ده‌ر كرد
عه‌دنان حه‌سه‌نپوور رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆی كورد و تێكۆشه‌ری بواری مافی مرۆڤ، دوای 6مانگ به‌ندكران له‌لایه‌ن ده‌زگای ئیتلاعاتی رێژیمی ئێرانه‌وه
به پیی هه‌والێك كه به ماڵپه‌ری "كوردستان و كورد" گه‌یشتوه و چه‌ند ماڵپه‌ری دیكه‌ی كوردییش پشتراستیان كردۆته‌وه، ئه‌مرۆ سێ‌شه‌مه 26ی پووشپه‌ر(17ی جولای)، دادگای شۆرشی شاری سنه حوكمی ئیعدامی ئه‌و دوو كه‌سه‌ی ده‌ر كردوه.
یک روزنامه نگار و یک شهروند دیگر کرد به اعدام محکوم شدند
عدنان حسن پور روزنامه نگار و فعال فرهنگی و هیوا بوتیمار یک شهروند دیگر کرد از سوی دادگاه انقلاب اسلامی سنندج به اعدام محکوم شدند. منابع نزدیک از خانواده این دو شهروند کرد اعلام کردند که نامبردگان که بیش از شش ماه در بازداشت بسر برده اند سه روز پیش از زندان مریوان به سنندج منتقل و بدون حضور وکلایشان از سوی دادگاه انقلاب اسلامی سنندج به اعدام محکوم شده اند.
حکم نامبردگان به اتهام بی پایه و اساس اقدام علیه امنیت ملی و تبلیغ علیه نظام جمهوری اسلامی ایران بدون حضو وکلایشان و اطلاع خانواده اشان در سنندج صادر شده است. عدنان حسن‌پور روزنامه نگار و عضو هیات تحریریه هفته نامه توقیف شده کردی – فارسی آسو چاپ سنندج شش ماه پیش از سوی نیروهای اطلاعات در منزل خود دستگیر شد. روزنامه آسو در پی اوضاع نا آرام شهرهای کردستان در تابستان دو سال پیش به اتهام اینکه اعتراضات مدنی و مردمی را انعکاس داده است از سوی دادگاه کردستان توقیف شد. نیروهای اطلاعات به همراه دستگیری این روزنامه نگار کرد تعداد زیادی از کتاب و دست نوشته های وی و همچنین کامپیوتر شخصی وی را با خود بردند. گفتنی است به این روزنامه نگار کرد چه در دوران بازداشت وی در سلولهای اطلاعات و چه در دوران زندانی در زندان عمومی شهر مریوان قبل از دادگاهی اجازه آزادی به قید ضمانت یا وثیقه داده نشده است.
|+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت چه‌ند به‌شێك له سمیناری شاری ستۆكهۆڵم به فیلم , خاکه‌لێوه
خوێنه‌رانی به‌ڕێز هه‌روه‌ك ئاگادار بوون كه له‌ڕۆژی 23 ی پوشپه‌ڕ له شاری ستۆكهۆڵم بۆ ڕیزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ری18 ساڵه‌ی شه‌هید بوونی ڕێبه‌ری زانا دكتۆر قاسملوو و كاك عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر سمینارێك به به‌شداری سه‌دان كه‌س به‌ڕێوه چوو.
|+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI
كوژران‌و برینداربوونی چه‌ند كه‌س له هێرشی هێزه‌كانی رێژیم دا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌هاباد‌و شنۆ
|+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت اعتصاب عمومی در کردستان
کوردستان: خه‌ڵكی شاره‌كانی كوردستان له 22ی پووشپه‌ڕدا وێڕای داخستنی دووكان‌و بازاڕه‌كان، بۆ ماوه‌ی 3 خوله‌ك چرای ماڵه‌كانیان كوژانده‌وه.
کردستان: در سالروز ترور رهبر خلق کرد دکتر قاسملو، سرتاسر شهرهای کردستان در اعتصاب عمومی بسر برد. اعتصاب عمومی به مناسبت سالروز ترور رهبر خلق کرد دکتر عبدالرحمان قاسملو دبیرکل حزب دمکرات کردستان ایران روز جمعه 13-7-2007 سرا سر شرق کردستان را فرا گرفت. در بعضی شهرها نزدیک به تمام بازار و مغازه‌ها در تعطیلی کامل بسر بردند و کلیه وسائل حمل و نقل عمومی درون شهرها و برون شه‌ری به اعتصاب پیویستدن. کسبه بازاریان کرستان، رانندگان، مردم زحمت ک‌ش روستاها با بستن مغازه و محل کار خود ترور بین المللی جمهوری اسلامی را محکوم کردند. |+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت گوڵبژێرێك له وته‌كانی دوكتور قاسملووی نه‌مر
گه‌لێك ئازادیی بوێ ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادییه‌ش بداگهلێك ئازادیی بوێ ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادییه‌ش بدا. هیچ میلله‌تێك به بێ زه‌حمه‌ت‌و تێكۆشان، به بێ به‌ختكردنی رۆڵه به نرخه‌كانی خۆی به ئازادی نه‌گه‌یشتوه. گه‌لی كوردیش‌و حیزبی ئێمه‌ش كه پێشڕه‌وی خه‌باتی گه‌لی كورده له‌مێژه ئه‌وه‌ی ده‌زانن كه ئازادی، فیداكاریی ده‌وێ، خۆبه‌ختكردنی ده‌وێ. كاروانی شه‌هیدانمان درێژه، به‌ڵام ره‌نگه له‌وه‌ش درێژتر بێ.
ئێمه له رۆژی شه‌هید بوونی شه‌هیده‌كانمان له‌مێژه بڕیارمان داوه نه‌گرین. له‌مێژه بڕیارمان داوه كه ته‌نیا‌و ته‌نیا كارێك كه ده‌توانین بكه‌ین‌و له‌به‌رچاو و له‌به‌ر بیری شه‌هیدانمان شه‌رمه‌زار نه‌بین ئه‌وه‌یه كه رێگای ئه‌وان به‌رنه‌ده‌ین، وه‌ك ئه‌وان تا سه‌ر ئه‌و رێگایه بڕۆین، له هیچ ته‌نگ‌و چه‌ڵه‌مه‌یه‌ك نه‌ترسێین، له هیچ سه‌ختی یه‌ك نه‌كشێینه‌وه. خه‌باتی ئێمه خه‌باتێكی ره‌وایه.خه‌بات بۆ ئازادیی میلله‌تێكه، خه‌بات بۆ دوارۆژی منداڵه‌كان‌و نه‌سله‌كانی دیكه‌یه. ئه‌گه‌ر ئێمه وه‌ك ئه‌م نه‌سله ئه‌ركی خۆمان به چاكی به‌جێ بگه‌یه‌نین ده‌توانین هیوادار بین كه نه‌سلی داهاتوومان شه‌هیدی نه‌بێ. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر نه‌سلی رابردوو یا نه‌سله‌كانی رابردوو به چاكی ئه‌ركی خۆیان به‌جێ هێنابا ره‌نگ بێ ئه‌و نه‌سله‌ی ئێمه شه‌هیدی نه‌ده‌بوو. بۆیه بیره‌وه‌ریی شه‌هیده‌كانمان جارێكی دیكه ده‌مان هێنێته سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه به بیر‌وباوه‌ڕێكی چه‌سپاو، به دڵێكی پڕ له شۆڕش‌و به هیوایه‌كی زۆر، خه‌باتی خۆمان درێژه پێ‌بده‌ین. ئه‌و خه‌باته ئاكامی ده‌بێته دوو شت: هه‌م گیانی شه‌هیده‌كانمان شاد ده‌كا‌و هه‌م میلله‌ته‌كه‌مان رزگار ده‌كا بۆ ئه‌وه له دوارۆژدا شه‌هیدمان نه‌بێ. ئه‌م وتانه له رێوره‌سمی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی پێشمه‌رگه‌وئه‌ندامی له‌مێژینه‌ی حیزب كاك خالیدی عه‌لیپوور دا (زستانی1367 ) پێشكه‌ش كراون. *** راده‌ی به‌شداربوونی ژنان له هه‌موو باره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی دا، نیشانه راده‌ی پێشكه‌وتوویی هه‌ر كۆمه‌ڵێكه ژنان نیوه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵن. هه‌رچی كه‌متر له كاروباری كۆمه‌ڵ‌دا به‌شدار بن، ئه‌وه‌نده كار‌و تێكۆشان‌و خه‌للاقییه‌ت له كۆمه‌ڵ‌دا كه‌متره‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش كۆمه‌ڵ پاشكه‌وتووتره. بۆیه راده‌ی به‌شداربوونی ژنان له هه‌موو باره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی دا، نیشانه راده‌ی پێشكه‌وتوویی هه‌ر كۆمه‌ڵێكه. ئه‌وه له بزووتنه‌وه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌ش دا هه‌ر راسته. هه‌رچی ژنان به‌رینتر‌و چالاكتر تێی دا به‌شدار بن، ئه‌وه‌نده بزووتنه‌وه پێشكه‌وتووانه‌تر‌و سه‌ركه‌وتووتره. ... بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ هه‌ر نه‌بێ له سێ به‌ره‌دا خه‌بات بكه‌ین. خه‌بات بكه‌ین بۆ لابردنی پاشكه‌وتنی گشتیی وڵاته‌كه‌مان كه هۆی ئه‌سڵیی پاشكه‌وتنی ژنانیشه. تێ‌بكۆشین دژی هه‌موو داب‌و شوێنی كۆنه‌په‌رستانه كه ژن له‌گه‌ڵ پیاو به یه‌ك ماف‌و یه‌كسان سه‌یر ناكه‌ن. خه‌بات بكه‌ین دژی شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی پاشكه‌وتووانه‌ی پیاوان كه چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان له نێو خۆیان دا به كارێكی به‌جێ ده‌زانن. تێ‌بكۆشین دژی خۆكه‌م بینی‌و له خۆ دڵنیا نه‌بوونی ژنان، كه سته‌می كۆمه‌ل‌و خێزان دژی خۆیان به دیارده‌یه‌كی ئاسایی‌و ره‌وا داده‌نێن‌و له به‌رامبه‌ری‌دا ته‌سلیم ده‌بن. له په‌یامی دوكتور قاسملووی نه‌مر به‌بۆنه‌ی 8ی مارسی 1987 *** خه‌بات دژی سته‌م، مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی له ژیانی دوكتور قاسملوودا له وتووێژی "به‌روز یوسف زاد" له‌گه‌ڵ شه‌هیدی نه‌مر دوكتور قاسملو (له نێوه‌ڕاسته‌كانی ده‌یه‌ی 60ی هه‌تاوی‌دا)، رادیۆی B.B.C، به‌رنامه‌ی "جام جهان نما" 23/4/1368 له‌ماوه‌ی ساڵانی تێكۆشان‌دا چ ئاڵوگۆڕێك له خۆت‌دا پێك هاتوه؟ دوكتور قاسملوو: مه‌سه‌له‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی بۆ من كه هه‌ر له سه‌ره‌تای لاوه‌تی‌یه‌وه خه‌باتم بۆ كردوه، مه‌سه‌له‌ی له‌نێو بردنی سته‌م بووه. له‌و مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تی‌یه‌دا ئاڵوگۆڕێكم تێدا پێك نه‌هاتوه. دیاره ئه‌زموونێكی زیاترم له ژیانی سیاسیم‌دا وه‌سه‌ریه‌ك ناوه‌و واقیع بینتر بووم یا هه‌ر به‌گشتی واقیع بینتر بووم. من له ژیانم‌دا هه‌میشه خۆشبین بووم‌و له سه‌ختترین هه‌لومه‌رجه‌كانیش‌دا هه‌میشه روحیه‌ی خۆم پاراستوه. ئێستاش هه‌ر وام. زۆر ئۆگری خوێندنه‌وه‌م. هه‌موو گۆڤاره‌كان، ڕۆژنامه خاریجی‌و ئێرانی‌یه‌كان له كوردستان ده‌خوێنمه‌وه‌و زۆریش ئۆگری خوێندنه‌وه‌ی ڕۆمان‌و كتێبه زانستی‌یه‌كانم. به‌ڵام شێعرم زۆر خۆش ده‌وێ. له كوردستان شه‌وی شێعر پێك دێنین‌و منیش شێعر ]له‌و شه‌وه شێعرانه‌دا[ ده‌خوێنمه‌وه. عه‌لاقه‌یه‌كی یه‌كجار زۆرم به شێعری كلاسیكی ئێران هه‌یه ]به شێعری[ حافز‌و سه‌عدی‌و خه‌ییام‌و بابا تاهیری عوریان‌و فیرده‌وسی. هه‌روه‌ها به شێعری كلاسیكی كوردی به‌تایبه‌تی به شێعری گۆران كه شاعیری سه‌ده‌ی بیسته‌می كوردستانه‌و به شێعری ئه‌حمه‌دی خانی كه شاعیری كلاسیكی كورده. له شاعیره نوێ‌یه‌كان دیاره نادر نادرپوور‌و ئه‌حمه‌دی شاملووم به دڵن. دیوانی ئه‌وانم هه‌ن‌و په‌روینی ئیعتیسامییشم زۆر خۆش ده‌وێ. وا بیر ده‌كه‌مه‌وه كه شێعره‌كانی زۆر له ژیانی من له هه‌لومه‌رجی ئێستادا نزیكن. دیاره ده‌زانن كه خه‌باتی سیاسی به‌تایبه‌تی كه تۆ به‌رپرسیش بی‌و شه‌ڕی نێوخۆییش له گۆڕێ بێ، گیر‌وگرفتت بۆ دێنێته پێش كه به داخه‌وه ناتوانی به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك بپڕژێ‌یه سه‌ر ئۆگریی خۆت به شێعر یا موسیقا. یه‌كێك له گیروگرفته‌كانی ژیانی من مه‌سه‌له‌ی شه‌هید بوونی هاوڕێیانی نزیكمه. ئه‌وه یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ناڕه‌حه‌تی‌یه‌كانی ژیانمه. ئه‌گه‌ر ئێستا بم توانیبایه بۆخۆم بڕیار بده‌م، حه‌زم ده‌كرد خه‌ریكی زانست بام‌و خۆم به مه‌سه‌له فه‌رهه‌نگی‌یه‌كان‌و ئه‌ده‌بیاته‌وه خه‌ریك بكه‌م. به‌ڵام ئه‌وه‌كه ئێستا له كوردستان‌م، به ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم، چونكه هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی ده‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان‌و خه‌ڵكی ئێران‌دا. پرسیارێكی دیكه‌ت لێ ده‌كه‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پێت وایه 10، 15، 20 ساڵی دیكه خه‌ریكی چ كارێك بی‌و له كوی بی؟ دوكتور قاسملوو: من ناتوانم پێش بینی بكه‌م. له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی ئێمه تێێ داین هه‌ر پێش بینیی شتی وا زۆر سه‌خته. من حه‌ز ده‌كه‌م پاش چه‌ند ]ین[ ساڵ، ئه‌گه‌ر بتوانم خه‌ریكی كاری زانستی‌و نووسین بم. ئێستا نزیكه‌ی 40 ساڵه له خه‌بات‌دا به‌شدارم. حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌زموونه‌كانی خۆم بنووسمه‌وه. به‌ڵام له هه‌ر حاڵ‌دا پێم خۆشه له‌نێو خه‌ڵك‌دا بم‌و ئێستا وا ڕاهاتووم كه له هه‌لومه‌رجی ئێستادا دووری له خه‌ڵك زۆر سه‌خته. هیوادارم هه‌لومه‌رجێك بێته پێش كه وڵاته‌كه‌مان ببێته وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ‌و هێمن‌و له هه‌لومه‌رجێكی ئاوادا، من له یه‌كێك له گونده‌كانی كوردستان، له‌وانه‌یه له گوندی "قاسملوو" ـ ڕه‌نگه ئێوه نه‌زانن كه دێ یه‌ك به‌و ناوه هه‌یه‌و من ناوی خۆم له‌و وه‌رگرتوه ـ له دێی قاسملوو دابنیشم‌و تا كۆتایی ته‌مه‌ن بخوێنمه‌وه‌و بنووسم. *** دێموكراسی و مافه نه‌ته‌وایه‌تی یه‌كانی گه‌لانی ئێران پاراستنی ئازادی یه دێموكڕاتی یه‌كان و چه‌سپاندن و پته‌و كردنی بناخه‌ی رێژیمێكی راسته‌قینه له سه‌رانسه‌ری ئێران دا، زامنی ئه‌سلیی پێشكه‌وتنی شۆڕش و وه‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وایه‌تی یه‌كانی هه‌موو گه‌لانی ئێرانه. بێ بوونی رێژیمێكی دێموكڕاتی راسته‌قینه مافه‌كانی گه‌لی كورد دابین ناكرێ و به بێ دابین بوونی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كوردیش رێژیم به مانای ته‌واوی وشه دێموكڕاتیك نابێ. ئه‌گه‌ر دوژمنانی گه‌لی كوردیش پێیان وایه به سازكردنی به‌یت و باوی جیاوازیخوازی ده‌توانن گه‌لی كورد ناچار بكه‌ن حاڵه‌تی دیفاعی به خۆیه‌وه بگرێ و داوای مافه ره‌واكانی نه‌كا زۆر به هه‌ڵه چوون. ئێمه دڵنیاین هیچ رێژیمیّك له ئێران دا رێژیمێكی به راستی گه‌لی، دادپه‌روه‌ر و دێموكڕاتیك نابێ ئه‌گه‌ر نه‌توانێ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كه یه‌كێك له گیروگرفته بنه‌ڕه‌تی یه‌كانی وڵاتی ئێمه‌یه چاره‌سه‌ر بكا. راستی یه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه له ئێران دا گه‌لانی زۆرلێكراو زیاتر له نیوه‌ی دانیشتووانی وڵات پێك دێنن. خوێندن به زمانی زگماكی، پاراستن و په‌ره پێدانی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وایه‌تی، لابردنی جیاوازیدانانی ئابووری و سیاسی و له هه‌مووی گرینگتر دیاریكردنی چاره‌نووس به ده‌ستی خۆیان به شێك له مافه ره‌واكانی ئه‌و گه‌لانه‌ن، لابردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له سه‌ر ئه‌و گه‌لانه به پێچه‌وانه‌ی ئیددیعای ژماره‌یه‌ك له دوژمنانی خه‌ڵك هاندان بۆ جیا بوونه‌وه نیه، به پێچه‌وانه دابین كردنی یه‌كیه‌تیی راسته‌قینه‌ی ئه‌و گه‌لانه له چوار چێوه‌ی ئێرانێكی دێموكڕاتی دا، زامنی پاراستنی یه‌كیه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی وڵاته. مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران دا هه‌یه و هیچ چه‌شنه خۆ گێل كردنێك له بایه‌خی ئه‌و كه‌م ناكاته‌وه، به پێچه‌وانه رێگا بۆ كه‌ڵكوه‌رگرتنی دوژمنانی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی ئێران خۆش ده‌كا. *** یه‌كیه‌تیی سیاسی و فیكری : پته‌و كردنی یه‌كیه‌تیی سیاسی و فیكری ئه‌ركێكی بنه‌ڕه‌تی یه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی هه‌موو رێكخراوه‌كانی حیزب. دیاره هه‌موو ئه‌ندامانی حیزب له باره‌ی مه‌سه‌له سیاسی یه‌كانه‌وه وه‌ك یه‌ك فكر ناكه‌نه‌وه، ئامانجیش ئه‌وه نیه وه‌ك یه‌ك فكر بكه‌نه‌وه. چونكه ئه‌وه نه مومكینه و نه به قازانجی تێكۆشانی حیزبیشه، مه‌به‌ست له‌و یه‌كیه‌تی یه ئه‌ستاندنه‌وه‌ی داهێنانی فیكری له ئه‌ندامانی حیزبی نیه. بوونی بیرورای جیاواز و رێككه‌وتنی دێموكڕاتیكی ئه‌وان كلیلی چاره‌سه‌ر كردنی دروستی گیر و گرفته‌كان و هۆی به‌ره‌و پێشچوونی حیزبه. *** مه‌سه‌له‌ی ژنان : له تێكۆشانی حیزبی و سیاسیی ئێمه دا، ده‌بێ جێگایه‌كی تایبه‌ت بدرێ به ژنان كه نیوه‌ی دانیشتووانی وڵاته‌كه‌مان پێك دێنن. وه‌ك ده‌زانن حیزبی ئێمه مافی به‌رابه‌ریی ته‌واو له‌گه‌ڵ پیاوان بۆ ژنان داده‌نێ. به‌ڵام دانانی ماف له گه‌ڵ پیاده كردنی ئه‌و مافه له كۆمه‌ڵ دا مه‌ودایه‌كی زۆریان له به‌ین دا هه‌یه. ده‌بێ ئه‌و مه‌ودایه به‌ره به‌ره له به‌ین بچێ. به بیر و رای حیزبی ئێمه هه‌رچی ژنان له كاره كۆمه‌ڵاتی و سیاسی یه‌كان دا به‌شدار بن كۆمه‌ڵ پێشكه‌وتووتره و، هه‌رچی له بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یه‌ك دا ژنان تێكۆشه‌رتر بن، بزووتنه‌وه‌كه پێشكه‌وتووتره و شانسی سه‌ركه‌وتنی زیاتره. *** نه‌خشی دانیشتووانی شار له بزووتنه‌وه دا : شاره‌كانی كوردستان پشتی جه‌بهه‌ی دوژمنن، كه‌وابوو له شاره‌كانی كوردستان ده‌كرێ زۆر زه‌ربه‌ی باش له دوژمن بدرێ.ده‌بێ هه‌موو كاره‌كانی دوژمن بۆ ئه‌وه‌ی پشتی جه‌بهه‌ی خۆی به قه‌وه‌ت بكا، تێك بده‌ین. دوژمن ته‌داروكاتی له شاره‌كانه‌وه‌یه، دوژمن هێزی خۆی له شاره‌كان كۆ ده‌كاته‌وه. دوژمن ئازووقه‌ی له وێ را دێت. ده‌بێ كارێكی وا بكه‌بن نه‌ك هه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی شار كه پێشمه‌رگه‌ی لێ یه و رێگای لێ ده‌گرێ و زه‌ربه‌ی لێ ده‌دا، به‌ڵكوو له داخیلی شاریش دا به ئیبتكاری دانیشتووانی شاره‌كانی كوردستان ده‌بێ زه‌ربه‌ی لێ بدرێ. نابێ له بیریان بچێ كه هه‌رچه‌ند ئه‌وان له شاره‌كانن و هه‌رچه‌ند به زاهیر چه‌كیان پێ نیه، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ن، وه‌ك پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ر دان و ده‌بێ بۆ تێكدانی نه‌خشه‌كانی دوژمن، بو گه‌یاندنی ئه‌خبار به پێشمه‌رگه و بو به‌ربه‌ست كردنی رێگای دوژمن له هه‌ر رێگایه‌كه‌وه و به هه‌رشێوه‌یه‌كی بتوانن ئه‌ركی خۆیان جێ به جێ بكه‌ن. *** ره‌مزی خۆڕاگریی حیزبی دێموكڕات : بۆ چی حیزبی دێموكڕات توانیویه‌تی رابوه‌ستێ، ئه‌وانی دیكه نه‌یانتوانیوه ؟ ئه‌وه سێ هۆی هه‌یه : یه‌كه‌م، سیاسه‌تی حیزبی دێموكڕات، سیاسه‌تێكی دروست بووه. بۆ داخوازه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان كه بریتین له دێموكڕاسی و خودموختاری خه‌بات ده‌كه‌ین. ئێمه شوعاری خۆڕاییمان نه‌داوه، شوعاری توند و تیژمان نه‌داوه، كه بۆمان جێ به جێ نه‌كرێن. ئێمه مه‌سئوولانه هه‌تا ئێستا چووینه پێش. وه‌ختی ئاشتی ویستوومانه وتووێژ بكه‌ین و وه‌ختی شه‌ڕ شه‌ڕمان كردوه. دووهه‌م، خه‌ڵكی كوردستانی ئێران پشتیوانی ئێمه‌یه. حیزبی دێموكڕات وه‌ك ماسی یه‌ك له نێو گۆم دایه، گۆمه‌كه‌ش خه‌ڵكه. هێزی حیزبی دێموكڕات له وه دایه كه خه‌ڵك پشتیوانی لێ ده‌كا. سێهه‌م هۆی مانه‌وه‌ی خه‌باتی ئێمه فیداكاریی پێشمه‌رگه‌كانمان بووه. *** مه‌سه‌له‌ی كورد مه‌سه‌له‌یه‌كی نێوخۆیی نیه : مه‌سه‌له‌ی كورد له هه‌موو ئه‌بعادی خۆی دا به‌و شێوه‌یه كه هه‌یه له واقیع دا مه‌سه‌له‌ی 25 میلیۆن كورده كه ده‌بی مه‌تره‌ح بكرێ. پێم وایه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه بچینه پێش سه‌ركه‌وتنمان زیاتر ده‌بێ، موهیممیش ئه‌وه‌یه كه ئه‌و په‌یامه كه له‌و وه‌زعه تازه دا ده‌ینێرین په‌یامێك بێ كه باش له ده‌ره‌وه وه‌ربگیرێ. ده‌بێ به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه كه گوێیان له قسه‌كانی ئێمه‌یه بڵێین كه داوای كورد زۆر ساده و ره‌وایه. كورد مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌وێ، كه له به‌یاننامه‌ی جیهانیی مافی ئاده‌میزاد دا هاتوه. واته شتێكی زیادی نیه، بۆیه مه‌سه‌له‌ن داوای خودموختاری مه‌سه‌له‌یه‌كی نێوخۆیی نیه. زۆر له ده‌وڵه‌تان وه‌ك ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌گه‌ر باسی خودموختاری ده‌كرێ ده‌ڵێن : ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی داخیلی یه كه‌س حه‌قی نیه ده‌ستی تێ َوهردا. كه‌وابوو مه‌سه‌له‌ی خودموختاری مه‌سه‌له‌یه‌كی نێو خۆیی نیه و به‌شێكه له مافی ئاده‌میزاد. بۆیه‌ش ئه‌و ده‌وڵه‌ت و رێكخراو و شه‌خسییه‌تانه كه خۆیان به لایه‌نگری مافی ئینسان ده‌زانن پێویسته كه له داوا ره‌واكانی گه‌لی كورد پشتیوانی بكه‌ن. *** روو له گه‌لانی ئێران : پێم خۆش بوو چه‌ند كه‌لیمه‌ش له گه‌ڵ گه‌لانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێران بدوێم. ئێوه ده‌بێ بزانن كه كوردستان ته‌نیا بۆ خودموختاری شه‌ڕ ناكا، به‌ڵكوو بۆ ئازادیی سه‌رانسه‌ریی ئێران خه‌بات ده‌كا. كوردستان له پێناوی رزگاریی هه‌موو ئێران له ئیستیبدادی ئاخوندی یه كه شه‌هید ده‌دا. بۆیه ئه‌ركی سه‌شانی هه‌موو شۆڕشگێڕان و ئازادیخوازانی ئێرانه كه یارمه‌تیمان بده‌ن. ئێمه ده‌زانین كه رێژیمی سه‌ركوتكه‌ر رێگاتان نادا كه یارمه‌تیمان بده‌ن، به‌ڵام رێژیم ئه‌وه‌نده‌ش به هێز نیه كه كاربه‌ده‌ستانی ئیددیعا ده‌كه‌ن. رێگای یارمه‌تیدان به كوردستانی خوێناوی ئاواڵه‌یه. له بیرتان نه‌چێ كه یارمه‌تیدان به كوردستان، یارمه‌تیدان به سه‌نگه‌ری له گیران نه‌هاتووی سه‌رانسه‌ری ئێرانه. *** ره‌ت كردنه‌وه‌ی تیرۆریزم : ئێمه وه‌ك حیزبی دێموكڕات ره‌شه كوژی ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه. چونكه حیزبێك له لایه‌ن گه‌له‌وه پشتیوانیی لێ بكرێ هیچ پێویستی یه‌كی بۆ په‌نا بردن به‌و چه‌شنه كارانه نیه. ئێمه تیرۆریزم له هه‌ر شوێنێك مه‌حكووم ده‌كه‌ین. *** ئه‌خلاق له سیاسه‌ت دا : ئێمه بێ ئوسولی و جنێو فرۆشی له سیاسه‌ت دا ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ جێگیر كردنی ئه‌خلاق له سیاسه‌ت دا تێ ده‌كۆشین و یه‌كه‌م رێكخراوی ئێرانی بووین كه ئه‌خلاقمان واریدی سیاسه‌ت كردوه. *** خه‌باتی فه‌رهه‌نگی و نه‌ته‌وه‌یی : ژیانی فه‌رهه‌نگیی خه‌ڵكی كوردستان له حاڵی پێشكه‌وتن و بووژانه‌وه دایه، پێشكه‌وتن و پشكووتنی فه‌رهه‌نگ، جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازیی ئێمه به هێز ده‌كا و ئه‌ویش له به‌رامبه‌ر دا شوێن داده‌نێته سه‌ر بووژانه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بڵێین شوێنه‌واری ئه‌م دوو دیارده‌یه له سه‌ر یه‌كتر شوێنه‌وارێكی راسته‌وخۆیه هیچ موبالیغه‌مان نه‌كردوه. بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ئیددیعایه دوو به‌ڵگه له ده‌ست دایه. یه‌كه‌م ئه‌وه كه خه‌باتی ئێمه خه‌باتێكی نه‌ته‌وه‌یی یه. خه‌ڵكی ژێرسته‌می ئێمه كه بۆ دیفاع له مانه‌وه‌ی خۆی شه‌ڕێكی چه‌كدارانه‌ی ده‌ست پی َكردوه، هه‌ر له‌و كاته‌ش دا ئه‌ركی سه‌رشانیه‌تی كه فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بپارێزێ و بیبووژێنێته‌وه. دووهه‌م : ئه‌وه كه ئه‌مڕۆ ئێمه له كوردستان دا له گه‌ڵ رێژیمێكی یه‌كجار زۆر دواكه‌وتوو، رێژیمی ئایه‌توڵڵاكان كه‌له تاریكایی چه‌رخه‌كانی نێوه‌ڕاسته‌وه هاتوون، رووبه‌رووین. شه‌ڕی ئێمه له دژی رێژیمی نه‌زانی و خوڕافات په‌رستی درێژه‌ی هه‌یه، هه‌م له به‌ره‌ی شه‌ڕ دا و هه‌م له مه‌یدانی فه‌رهه‌نگ و په‌روه‌رده و فێركردن دا. ئه‌م دوو دیارده‌یه پێكه‌وه گرێ دراون. دیارده‌ی یه‌كه‌م به بێ دووهه‌م سه‌ر كه‌وتوو نابێ،دووهه‌میش بێ یه‌كه‌م ناتوانێ وجوودی هه‌بێ. *** ![]() دیكتاتۆری، مه‌حكووم به نه‌مانه : سه‌ركه‌وتن به سه‌ر فاشیزم دا زۆر ده‌رسی به نرخی تێدان، یه‌كه‌م : ئه‌وه‌ی كه دیكتاتۆری یه‌كان هه‌رچه‌ند به هێزیش بن ئاخره‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر راوه‌ستانی گه‌لان دا هێزی خۆڕاگرتنیان نیه و ده‌ڕووخێن، دووهه‌م : شه‌ڕ خوازی به مه‌به‌ستی له ژێر چۆك خستنی گه‌لان یا سادر كردنی رێژیمێكی دیاریكراو، ئه‌نجامێكی بێجگه له شكست و له نێوچوونی خۆی به‌دواوه نیه . *** سه‌ر به خۆیی سیاسی : ئێمه حیزبێكی سه‌ربه‌خۆین و سه‌ربه‌خۆیی خۆمان له هه‌موو شتێكی دیكه خۆشتر ده‌وێ. ئه‌وه‌ی بۆ خۆمانی به قازانج بزانین جێ به جێی ده‌كه‌ین. هیچ كه‌س ناتوانێ نه‌زه‌ری خۆی به سه‌ر ئێمه دا بسه‌پێنێ و تا ئێستاش هیچ كه‌س نه‌زه‌ری خۆی به سه‌ر ئیمه دا نه‌سه‌پاندوه. *** تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی : له رابردوو دا ده‌وڵه‌ته‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی له پشتیوانی كردن له ئاكار و كرده‌وه‌ی تیرۆریستی خۆیان پاراستوه و به دایم له دڵه‌خورپه دا بوون كه نه‌كا وه‌ك پشتیوان و لایه‌نگری تیرۆریزم كه ئه‌و په‌ڕی قانوون شكێنی و تێكدانی داب و نه‌ریتی نێونه‌ته‌وه‌یی یه بناسرێن و به لایه‌نگری له تیرۆریزم تاوانبار بكرێن. به‌ڵام له حاڵی حازر دا وای لێ َهاتوه كه رێژیمه دیكتاتۆره‌كان له پێناوی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان دا نه ته‌نیا كرده‌وه‌ی تیرۆریستی به خراپ نازانن، به‌ڵكوو به راشكاوی و به شێوه‌ی ره‌سمی له نێو خۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات دا له ره‌شه‌كوژی و شێوه جۆراۆجۆره‌كانی تیرۆر كه‌لك وه‌رده‌گرن.ئه‌م رێژیمانه له نێو خۆی وڵات دا موخالیفه سیاسی یه‌كانی خۆیان تیرۆر ده‌كه‌ن و له‌و رێگایه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پاوانخوازانه‌ی خۆیان به زۆری به سه‌ر خه‌ڵك دا ده‌سه‌پێنن. له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بۆ كپ كردنی ده‌نگی هاوده‌ردی و هاوپێوه‌ندیی جیهانی و بۆ به‌رگری له لایه‌نگریی ئازادیخوازان و به مه‌به‌ستی ناچار كردنی ده‌وڵه‌تان بۆ قه‌بووڵی هێندێك مه‌به‌ستی تایبه‌تی و جاروباریش بۆ باج ئه‌ستاندن یان سه‌پاندنی ئیدئۆلۆژی و بۆچوونی تایبه‌تیی خۆیان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر تیرۆریزم. *** گرنگیی ته‌شكیلات : به بێ بوونی ته‌شكیلاتی حیزبی، هێزی بێ پایانی خه‌ڵك وه‌ك ئینێرژییهَكی ده‌ست لێ نه‌دراو ده‌مێنیته‌وه، ئه‌گه‌ر چی به شێوه‌ی خۆبه‌خۆ حه‌ره‌كه‌ت له خۆی نیشان ده‌دا، به‌ڵام كاریگه‌ر نابێ، دوژمن زه‌بری لێ ده‌دا و به چووكی دادێنێ. ئه‌وه راستی یه‌كی مێژوویی یه و له جووڵانه‌وه‌كانی رابردووی گه‌لی كورد دا نه‌بوونی ته‌شكیلات وه‌ك ئاوێنه‌یه‌ك خۆ ده‌نوێنی كه هۆی تێك‌شكان و ناكامی یه‌كانه. *** دێمۆكراسی : هه‌رگیز خه‌بات بۆ دێموكڕاسی نابێ بچێته ژێر سێبه‌ری خه‌بات بۆ مافی نه‌ته‌وایه‌تی یا خه‌باتی چینایه‌تی. چونكه ئه‌وه هۆی بنه‌ڕه‌تیی پێكهاتنی حیزبی دێموكڕاته و تا حیزبی دێموكڕات ماوه دێموكڕاسی مه‌به‌ست و ئامانجیه‌تی . *** مودیرییه‌ت : شێوه‌ی مودیرییه‌ت له حیزبی ئێمه دا به گشتی له سه‌ر بناخه‌ی پێوه‌ندیی زیندوو، رێنوێنی و له ئاكام دا ئیقناعه. به‌رپرسی حیزبی ده‌بێ رێنوێنی و بڕیاره‌كان كه له به‌خشنامه‌دا ده‌دا، ده‌بێ پێوه‌ندیی زیندووی له گه‌ڵ نه‌فه‌راتی خۆی هه‌بێ و ته‌وزیح بدا و ماندوو نه‌بێ تا ئه‌و كاته‌ی ته‌ڕه‌ف قانع ده‌كا. *** ره‌فتاری دروستی حیزبی : ئه‌وه‌ش ئه‌سلێكی گرنگی دیكه‌ی مودیرییه‌ته كه به‌رپرسی حیزبی ده‌بێ بزانێ چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ ئه‌فرادی سه‌ره‌وه و ئۆرگانی سه‌ره‌وه بكات و له هه‌مان كات دا بشزانێ كه چۆن به‌رخورد له گه‌ڵ ئه‌فراد و ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه بكات. شێوه‌ی ئوسوولی ئه‌وه‌یه كه نابێ به ته‌حه‌ككوم و ده‌ستوردان و توند و تیژی و كوێخایانه ره‌فتار له گه‌ڵ ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه دا بكه‌ین و له گه‌ڵ ئۆرگانه‌كانی سه‌ره‌وه‌ش نابێ ره‌فتارمان چاپلووسی و ته‌مه‌للوق و پێدا هه‌ڵكوتن بێ. *** ئه‌وینی نیشتمان : من به راستی زۆر خۆشحاڵم كه جارێكی دیكه له نێو خه‌ڵكی خۆمان و ئه‌ندامانی حیزب و پێشمه‌رگه دام . وڵاتی دیكه زۆر خۆشن، زۆر جێگای خۆشیش له‌و دنیایه دا هه‌یه. به‌ڵام بۆ من هیچیان به قه‌د نیشتمانی خۆمان خۆش نین و هه‌موو جارێك كه ده‌گه‌ڕێمه‌وه هه‌ست به خۆشحاڵی یه‌كی یه‌كجار زۆر ده‌كه‌م و، كه ده‌گاته رۆژه‌كانی ئاخری سه‌فه‌ره‌كه‌م كه‌مێكیش به په‌له‌م كه هه‌رچی زووتر بگه‌ڕێمه‌وه نێو هاوڕێیان و پێشمه‌رگه‌كان و گه‌لی خۆمان. *** پێوه‌ندی له گه‌ڵ گه‌لانی دیكه‌ی ئێران : سه‌دان ساڵه كه خه‌ڵكی كوردستان له گه‌ڵ گه‌لانی دیكه‌ی ئێران پێكه‌وه ده‌ژین. ئێمه خۆمان به ئێرانی ده‌زانین و به‌و كه‌سانه كه جاروبار لێرو له‌وێ ئێمه به جیاوازیخواز ( ته‌جزییه ته‌ڵه‌ب ) داده‌نێن ده‌ڵێین : به هیچ جۆر ئه‌و حه‌قه به هیچ كه‌س ناده‌ین كه خۆی له ئێمه به ئێرانی‌تر بزانێ. *** دیفاعی مه‌شرووع : به پێچه‌وانه‌ی ته‌بلیغاتی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، كورده‌كان شه‌ڕ خواز نین، ئه‌وان خوازیاری سوڵح و ئاشتین، به‌ڵام كاتێك بوون و مه‌وجوودییه‌تیان وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له مه‌ترسی ده‌كه‌وێ، دیاره بۆ دیفاع له هووییه‌تی میللی و شه‌خسییه‌تی ئینسانیی خۆیان ناچارن راپه‌ڕن. *** دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی : وه‌ده‌ستهێنانی خودموختاری بێ له نێو بردنی هه‌ژاری و كوێره‌وه‌ری، ده‌بێته داخوازێكی بێ نێوه‌رۆك. ئه‌م وتانه كه له سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆر ده‌رم هێناون تا تێره له ژماره 187ی "كوردستان"، پووشپه‌ڕی 1371(ژوئیه‌ی1992)دا بلاَو بوونه‌وه. *** شانازی یه‌كی گه‌وره بۆ حیزبی دێمۆكرات ده‌توانم بڵێم و رابگه‌یه‌نم كه ئێمه هه‌وه‌ڵین كه‌س بووین له به‌ربه‌ره‌كانی له گه‌ڵ رێژیمی خومه‌ینی دا‌و، له‌و باوه‌ڕه‌دام له داهاتووش دا ئاخرین كه‌س ده‌بین كه به‌ربه‌ره‌كانیمان له گه‌ڵ رێژیمی خومه‌ینی هه‌رده‌مێنێ. وتووێژی دوكتور قاسملوو له گه‌ڵ‌رۆژنامه‌ی " یوم السابع "، " كوردستان " ژماره 109 * * * جێگای ژنان له كۆماری ئیسلامی دا له حاڵێك دا كه ژن ئیلهامده‌ری هونه‌رمه‌ندان بۆ خوڵقاندنی به‌رهه‌مه‌كانه، ته‌علیماتی كۆن و رزیوی خومه‌ینی مه‌قامی ژنی هێناوه‌ته خوارو و كردوویه‌تی به بوونه‌وه‌رێكی چادر به‌سه‌ر، ره‌شپۆش و بێ مایه، بوونه‌وه‌رێك كه شیاوی كۆیله‌تی یه، مه‌جبووره له ماڵ دا زیندانی بێ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی پیاوان بكا و دوور له كۆمه‌ڵی پیاوان درێژه به ژیانی خۆی بدا. وتاری " سه‌باره‌ت به فه‌رهه‌نگ "، " كوردستان " ژماره 94 * * * مه‌ژی بۆ مردن بمره بۆ ژیان ئێمه له كوردستان ده‌رسی نیشتمانپه‌روه‌ری ده‌ده‌ین به خه‌ڵك و هه‌رچه‌ند داوا له پێشمه‌گه‌كانمان ده‌كه‌ین كه ئازایانه دژی دوژمن شه‌ڕ بكه‌ن و بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی تێ بكۆشن، هه‌ر له‌و كاته‌ش دا فێریان ده‌كه‌ین كه چۆن بژین. چونكه ئامانجی هه‌ره به نرخی ئێمه له مردن، له خه‌باتێكی زه‌رووری و خوێناوی دا كه به سه‌ریان دا سه‌پاوه، وه‌ده‌ست هێنانی ئازادی به مه‌به‌ستی باشتر ژیانه. وتاری " سه‌باره‌ت به فه‌رهه‌نگ "، " كوردستان " ژماره 94 * * * با به‌خۆمان و خه‌باتی خۆمان پشت ئه‌ستوور بین له پێش دا، با بایه‌خ به هێزی بێ پایانی گه‌لی كورد بده‌ین و، له خۆمان و خه‌باتی خۆمان دڵنیا بین و، وه‌ك عامیلێكی سه‌ربه‌خۆ له مه‌یدانی سیاسیی وڵات دا خۆ بنوێنین، ئه‌و كاته پشتیوانمان زۆر ده‌بێ و هه‌لومه‌رجی سه‌ركه‌وتن باشتر ئاماده ده‌بێ. له په‌یامی دوكتور قاسملوو به بۆنه‌ی 25 ی گه‌لاوێژی 1367 * * * بزووتنه‌وه‌ی ئێمه پێویستی به په‌نا بردن بۆ تیرۆریزم نیه من پێم وایه بزووتنه‌وه به هێزه‌كان، ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی به رێگای دێمۆكراتی دا ده‌ڕۆن و رێنوێنی ده‌كرێن و لایه‌نگری و پشتیوانیی خه‌ڵكیان له گه‌ڵه، پێویستی یه‌كیان به په‌نا بردن بۆ تیرۆریزم نیه. له باره‌ی خۆمان دا ده‌بێ بڵێین، له گه‌ڵ ئه‌وی خومه‌ینی چه‌ندین جار دژی ئێمه له شێوه‌كانی تیرۆریستی كه‌لكی وه‌رگرتوه، ئێمه هیچ كات ئه‌وه‌مان ته‌ئیید نه‌كردوه و به په‌یره‌وی كردن له ئوسوول، بارمته گرتنمان مه‌حكووم كردوه. له ساڵی 1979 دا ئێمه ته‌نیا حیزبی ئێران بووین كه بارمته گرتنمان له سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا دا مه‌حكووم كرد. دواتریش هه‌میشه ته‌یاره رفاندن و بۆمب دانانه‌وه‌مان مه‌حكووم كردوه. تیرۆریزم سیاسه‌تی ره‌سمیی كۆماری ئیسلامی یه كه به‌پرسانی رێژیم چه‌ند ساڵ له‌مه‌و پێش به ئاشكرا رایانگه‌یاندوه. ئێستا چونكه له نێوخۆی ئێران دا له هه‌ر لایه‌كه‌وه هاواری ره‌خنه‌و ئێعتراز به‌رز بۆته‌وه، رێژیم بێ ئه‌وه‌ی به ره‌سمی قسه له تیرۆریزم بكا، به‌كاری دێنێ. به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی كۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌یه و هه‌میشه ئه‌وه بووه كه شۆڕشی ئیسلامی به هه‌ر شكل و شێوه‌یه‌ك كه ئیمكانی هه‌بێ ـ با له رێگای تیرۆریزمیشه‌وه بێ ـ بۆ ده‌ره‌وه بنێرێ. وتووێژ له گه‌ڵ هه‌واڵنووسی رۆژنامه‌ی لیبراسیۆن، " كوردستان " ژماره 120 ل 8 * * * هۆی په‌نا بردن بۆ شه‌ڕی پارتیزانی كاتێك له وڵاتێك دا سه‌ره‌ڕویی ده‌سه‌ڵاتدار بێ، ئازادی یه‌كان پێشێل بكرێن و مافه ئینسانی یه‌كان بایه‌خیان بۆ دانه‌نرێ، خه‌ڵكی ئه‌وینداری رزگاری و عه‌داڵه‌ت چونكه به هۆی بێ هێزی یه‌وه ناتوانن راپه‌ڕینێكی تێكڕایی یان شۆڕشێكی گشتی بۆ كۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی وه‌ڕێ بخه‌ن، رێگایه‌كی دیكه‌یان، بێجگه له په‌نا بردن بۆ شه‌ڕی پارتیزانی نیه. وتاری دوكتور قاسملوو له ژێر ناوی " شه‌ڕی پارتیزانی و زه‌بر و زه‌نگ "، " كوردستان " ژماره 124 * * * پێوه‌ندی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان له‌گه‌ل بزووتنه‌وه‌ی گه‌لانی ئێران بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد هه‌ر چه‌ند به هێزیش بێ ئه‌و په‌ڕه‌كه‌ی ته‌نیا ده‌توانێ رێژیم لاواز و رێگا بۆ رووخانی خۆش بكا به‌ڵام هیچ كات ناتوانێ به ته‌نیایی ببێته ئاڵتێرناتیو، بۆیه ئێمه به‌رده‌وام هه‌وڵمان داوه كه پێوه‌ندیی نێوان گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران به هێز بكه‌ین. وتووێژی " عاتفه گورگین " له گه‌ڵ دوكتور قاسملوو، گۆڤاری وه‌رزانه‌ی " فصلی در گلسرخ " به‌رگی سێهه‌م * * * ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانهه‌وێ ئێمه له‌و باوه‌ڕه داین پاش تاقیكردنه‌وه‌ی دوو سه‌ره‌ڕۆیی توند و تیژ واته سه‌ره‌ڕۆیی پاشایه‌تی و سه‌ره‌ڕۆیی رێژیمی خومه‌ینی كاتی ئه‌وه هاتوه كه رێژیمێكی دێمۆكراتیك له ئێران دابمه‌زرێ. ئێمه ئاماده نین له گه‌ڵ هیچ هێزێكی لایه‌نگری دیكتاتۆری هاوكار بین و هه‌ر له بنه‌ڕه‌ت را هه‌ر چه‌شنه دیكتاتۆری یه‌ك ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه ده‌مانهه‌وێ بو هه‌تا هه‌تایه كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له تاران بێنین . ئێمه خوازیاری ئێرانێكی سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌نین و له‌و باوه‌ڕه داین له‌م رووه‌وه زۆربه‌ی هێزه‌كان له گه‌ڵمان هاوده‌نگن. له وتووێژی " عاتفه گورگین "، " فصلی در گلسرخ "به‌رگی سێهه‌م * * * رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بۆیه به سه‌ر چاوی تیرۆریزم داده‌نرێ له به‌ر ئه‌وه‌یه كه زیاتر له هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دی ناوه‌ندی ناته‌بایی یه، ستراتێژی، سیاسی، ئابووری، مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی یه‌كانه و هه‌تا ئه‌م ناكۆكی یانه بنه‌بڕ نه‌كرێن بوار بۆ كرده‌وه تیرۆریستی یه‌كان هه‌ر ده‌مێنێ. " سه‌رچاوه‌ی پێشوو " * * * باوه‌ڕی قووڵ به دێمۆكراسی ئێمه له كوردستان و له حیزبی دێمۆكرات دا باوه‌ڕێكی قووڵمان به دێمۆكراسی هه‌یه و هه‌ر وه‌ها له‌و باوه‌ڕه داین : به بێ دابین بوونی ئازادی یه دێمۆكراتی یه‌كان، وڵاتی ئێمه ناتوانێ ئه‌و كێشه و گیروگرفته ئاڵۆزانه چاره‌سه‌ر بكا كه به ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێ. بڵاوكراوه‌ی " جامعه نوین و دمكراتیك كردستان " ژماره یه‌ك * * * ئه‌وه‌ی بۆ شۆڕشگێڕێك گرنگه به بڕۆای من ئه‌وه‌ی بۆ شۆڕشگێڕێك گرنگه ئه‌وه‌یه كه نابێ هیچ كات شه‌رمه‌زاری ویژدانی خۆی بێ و ده‌بێ هه‌رده‌م بتوانێ ئیددیعا بكا كه ئه‌وه‌نده‌ی بۆی كراوه و له ده‌ستی هاتوه، له پێناوی شۆڕش، ئازادی و رزگاریی نیشتمانه‌كه‌ی دا كردوویه‌تی. " سه‌رچاوه‌ی پێشوو " * * * ته‌نیا تاوانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌ڵكردنی ئاڵای خه‌باته تاوانی خه‌ڵكی كوردستان ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه ئاماده نین دان به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ده‌كانی نێوه‌ڕاستی ئاخونده‌كان دا بنێن و له به‌شێكی نیشتمانه ئازیزه‌كه‌مان واته له كوردستان دا ئاڵای خه‌باتیان شه‌كاوه راگرتوه، بۆیه كه‌وتوونه‌ته به رق و تووڕه‌یی له راده به‌ده‌ری خومه‌ینی و ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی. به‌شێك له په‌یامی د. قاسملوو بۆ رێكخراو و كه‌سایه‌تی و هاونیشتمانان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات،" جامعه نوین و دمكراتیك كردستان " ژماره 4 * * * كوردستان سه‌نگه‌ری ئازادیی سه‌رانسه‌ری ئێران خه‌ڵكی كوردستان داوای " دێمۆكراسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ كوردستان " ده‌كه‌ن، ئه‌وان له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئاخونده‌كان دا نه‌ك هه‌ر به‌رگری له بوون و بایه‌خه ئینسانی یه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن، به ڵكوو بۆ ئازادیی سه‌رانسه‌ری ئێران تێ ده‌كۆشن.ئه‌و شانازی یه‌ش بۆ هه‌تا هه‌تایه بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌مێنێته‌وه كه له قۆناغه هه‌ره سه‌خته‌كانی مێژووی هاوچه‌رخی وڵاته‌كه‌مان دا كوردستانیان كردۆته سه‌نگه‌ری رزگاریی سه‌رانسه‌ری ئێران و بۆ پاراستنی ئه‌م سه‌نگه‌ره‌ش گیانی خۆیان به‌خشیوه. " سه‌رچاوه‌ی پێشوو " * * * خه‌باتگێڕانی رێگای ئازادی كێن ؟ خه‌باتگێڕانی رێگای رزگاریی ئێران هه‌ر ئه‌وانه نین كه چه‌كیان له شانه‌و له به‌ره‌كانی شه‌ڕ دا دژی رێژیمی ئاخوندی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، به‌ڵكوو تێكڕای ئه‌وانه كه به گۆێره‌ی توانای خۆیان به گیان و دڵ به شێوه‌ی جۆراوجۆر له به‌ربه‌ره‌كانی دژی رێژیمی ئاخوندی دا به‌شدارن، تێكۆشه‌رانی رێگای ئازادین. " سه‌رچاوه‌ی پێشوو " * * * داهاتووی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئه‌گه‌رچی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی خومه‌ینی، چ به خومه‌ینی یه‌وه و چ بێ خومه‌ینی، رێژیمێكی بێ داهاتوویه، به‌ڵام هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر وا بیر بكه‌ینه‌وه ] به دوای مه‌رگی خومه‌ینی دا [ زۆر زوو له پڕ ده‌ڕووخی. له راستی دا ئه‌وه راسته كه رێژیم ئیدی پشتیوانیی زۆربه‌ی خه‌ڵكی له پشت نیه، به‌ڵام كه‌مایه‌تی یه‌ك كه ماوه‌ته‌وه، هه‌سته‌یه‌كی زۆر چڕ پێك دێنێ و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا كه یه‌كپارچه و یه‌كده‌ست نیه، به‌ڵام قازانجی هاوبه‌ش لێكی گرێ داون. له نێو هه‌ڵسوورێنه‌رانی رێژیم دا به‌ره‌به‌ره دووقۆڵ پێك هاتوه : قۆڵی توندڕه‌و و... قۆڵی میانه‌ڕه‌و... ئاشكرایه هه‌ر یه‌ك له‌و دوو قۆڵه هه‌وڵ ده‌دا كه سه‌نگه‌ره‌كانی خۆی پته‌وتر بكا و ئه‌گه‌ر توندڕه‌وه‌كان مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه كه هه‌ر ئه‌م رێگا و شێوازه وشك و توند و نه‌گۆڕه‌ی ئێستا درێژه بده‌ن، میانه‌ڕه‌وه‌كان پێیان خۆشه كه هێندێك له ئازادی یه پێشێل كراوه‌كان به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی ( نسبـی ) زیندوو بكه‌نه‌وه و ئه‌و ده‌رگایانه‌ی به رووی رۆژئاوایان دا داخستوون، به‌ره به‌ره بكه‌نه‌وه و به‌م جۆره چاره‌سه‌رانه، ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی درێژ بكه‌نه‌وه... وتارێكی دوكتور قاسملوو له رۆژنامه‌ی لۆمۆند دا – مارسی 1982 له گۆڤاری " روزگار ن‌و " ژماره 90 وه‌رگێڕاوه. * * * من نازانم كه خومه‌ینی چه‌نده ده‌ژی. نێونجی ته‌مه‌ن له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دا، دورووبه‌ری سه‌د ساڵه. كه‌وابوو له‌وانه‌یه به‌و زووانه نه‌مرێ... به هه‌ر حال تا كاتێك خومه‌ینی ماوه، پێم وا نیه ئاڵوگۆڕێك بێته پێش. به‌ڵام دوای وی ئه‌و رێژیمه‌ی ئێستا یا ده‌مێنێته‌وه یان شه‌ڕی نێوخۆیی ساز ده‌بێ. من پێم وانیه رێژیمی كۆماری ئیسلامی پاش مردنی خومه‌ینی هه‌ر به‌و شێوه‌یه كه له ده ساڵی رابردوودا هه‌بووه، ده‌مێنێته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه‌ش نیه كه رێژیم به خێرایی له نێو ده‌چێ. چونكه كۆماری ئیسلامی له‌م ده‌ساڵه دا توانیویه‌تی هێندێك جێ پێ بۆ خۆی بكاته‌وه و به‌و 250 هه‌زار پاسدار و 150 هه‌زار ئاخونده‌ی كه له ئیختیاری دان، ناكرێ به شه‌وێك ئه‌م رێژیمه بگۆڕێ. به‌و حاڵه‌ش ئاڵوگۆڕی گه‌وره روو ده‌ده‌ن. چونكه ئاخونده‌كان به ته‌نیایی ناتوانن ده‌روه‌ستی گیروگرفته‌كان بێن، بۆیه به ناچار مل بۆ جۆرێك دێمۆكراسیی چه‌ند حیزبی ده‌ده‌ن، دیاره گرتنه به‌ری ئه‌م رێگایه له‌وی دیكه واته شه‌ڕی نێو خۆیی، ئیعتیباری زیاتری هه‌یه. چونكه هه‌ڵكه‌وت ( موقعیت ) ی ئێران له ئاستی نێونه‌ته‌ویی دا جۆرێكه كه وڵاتانی ده‌ره‌وه به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ قازانجیان تێ دایه و لوبنانیی كردنی ئێران، زیانێكی قه‌ره‌بوو نه‌كراو به هه‌مووی ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێ. له پوخته‌ی وتووێژی دوكتور قاسملووله گه‌ڵ هه‌واڵنووسانی فه‌رانسه‌یی، 15 ی سیپتامبری 1988 * * * به‌شێك له‌م وتانه كه له ساڵیاده‌كانی تێرۆری د.قاسملوو له رۆژنامه‌ی"كوردستان" دا، بلاَوم كردوونه‌وه، له كتیبی "چه‌پكه بۆچوونێك له سه‌ر گه‌وره شه‌هیدی گه‌لی كورد د.قاسملوو"، ح. ماردین،1994،چاپی سوید، هه‌ر وه‌ها زۆربه‌شیان له كتێبی"دوكتور قاسملوو، رێبه‌رێكی مودێڕن و شۆرشگێرێكی دێموكرات"، دا بلاَو بوونه‌وه. له پازده ساڵه‌ی ئاوابوونی هه‌تاوێك دا " هیچ نێعمه‌تێك له جیهان دا له ئازادی به‌نرختر نیه. ئازادی كه‌رامه‌ت و شه‌خسییه‌ت ده‌دا به ئینسان و، رێگا نادا بكرێ به مۆره... ئینسان ده‌بێ له حاڵه‌تی مۆره بێته ده‌ر، ببێته شه‌خسییه‌ت، ببێته فه‌ردێكی زیندوو و چالاكی كۆمه‌ڵ " دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو له 22 ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ دا، 15 ساڵی ته‌واو به سه‌ر شه‌هید كرانی رێبه‌ر و مامۆستای پایه‌به‌رزی حیزبی دێمۆكرات و خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران دا راده‌برێ. كاره‌ساتی تیرۆری دوكتور قاسملوو له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی یه‌وه و، جێگا و شوێنی ژیان و خه‌بات و شه‌هید بوونی ئه‌و كه‌سایه‌تی یه مه‌زنه له حیزبی دێمۆكرات و بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كورد دا، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا كه تا ئێستا به سه‌دان وتاری له سه‌ر نووسراوه، هه‌ڵ ده‌گرێ زۆر پتری له سه‌ر بنووسرێ. دوكتور قاسملوو به‌و خزمه‌ته به نرخانه‌ی به حیزبی دێمۆكرات و خه‌باتی شۆڕشگێرانه‌ی گه‌لی كورد له كوردستانی ئێرانی كردن، به‌و بیروبۆچوون و رێوشوێن و پره‌نسیپه ئینسانی، دێمۆكراتیك و به‌رزانه‌ی هێنایه نێو خه‌باتی رزگاریخوازانه و شۆڕشگێڕانه و، به‌و نه‌خشه بێ‌وێنه و بێ‌هاوتایه‌ی له رێبه‌ری كردنی حیزبی دێمۆكرات و به‌ره‌وپێشبردنی خه‌باتی گه‌له‌كه‌ی دا هه‌یبوو، هه‌مووكات ده‌توانێ سووژه‌و بابه‌تی نووسین و لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و ئاكادێمیك بێ. له به‌ره‌به‌ری 15 ساڵه‌ی شه‌هید بوونی ئه‌م مامۆستا و رێبه‌ره به‌توانا و خۆشه‌ویسته‌مان دا، به باش و پێویستی ده‌زانم له جیاتی چوونه سه‌ر بوار و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی پێوه‌ندیدار به كاره‌ساتی شه‌هید بوونی دوكتور قاسملوو، ئاوڕێك له هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له بیروبۆچوون و روانگه‌كانی بده‌مه‌وه كه وه‌ك هه‌میشه ده‌توانن ئیلهامده‌ر و رێنوێنی رێبوارانی رێگاكه‌ی و تێكۆشه‌رانی حیزبه‌كه‌ی بن. با ئه‌م وته و بۆچوون و روانگانه، له لێكدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسی و، چۆنیه‌تیی به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له گه‌ڵ ره‌وتی رووداو و ئاڵوگۆڕه‌كان، له دانی بڕیاری گونجاو و دروستی سیاسی دا، له چاو خشاندنه‌وه به به‌رنامه و پێڕه‌وی نێو خۆی حیزب دا، له چاره‌سه‌ر كردنی دێمۆكراتیك و به‌رپرسانه‌ی گیروگرفته نێوخۆیی یه‌كانمان دا و، له هه‌نگاو نان و خۆ ئاماده كردن بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌و ریساله‌ت و ئه‌ركانه‌ی له سه‌ر شانی خۆمان و حیزبمانن ئیلهامیان لێ وه‌ربگرین. با بیره‌وه‌ریی تاڵی له ده‌ستدانی ئه‌م رێبه‌ره مه‌زنه، بكه‌ینه‌وه به ده‌رفه‌تێك بۆ حزووری مه‌عنه‌ویی خۆی و رێنوێنی و ئامۆژگاری یه‌كانی له كۆڕی تێكۆشه‌رانی حیزب دا. *** نابێ یه‌ك هه‌نگاو به‌ره‌و له ژێر پێنانی دێمۆكراسی بڕۆین ئێمه دێمۆكراتین و ده‌بێ تا سه‌ر دێمۆكرات بین. نابێ له بیرمان بچێ كه ئه‌گه‌ر هه‌نگاوێك به‌ره‌و له ژێر پێنانی دێمۆكراسی بڕۆین، تازه به‌ره‌و دیكتاتۆری رۆیشتووین و گه‌ڕانه‌وه دژواره. ئێمه ده‌بێ بۆخۆمان وڵاتی خۆمان ئازاد بكه‌ین به‌داخه‌وه له رابردوو دا، زۆر له تێكۆشه‌رانی كوردستان ئه‌و چاوه‌ڕوانی یه‌یان هه‌بووه و وافێركراون كه سۆویه‌ته‌كان ده‌بێ بێن و ئازادمان كه‌ن. ئێستا حیزبی ئێمه ئه‌و راستی یه‌ی بۆ ئه‌ندامانی خۆی و گه‌لی كورد و گه‌لانی دیكه‌ی ئێران روون كردۆته‌وه كه ئێمه خۆمان ده‌بێ وڵاته‌كه‌مان ئازاد بكه‌ین. نابێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین كه یه‌كیه‌تیی سۆویه‌ت یا هه‌ر كه‌س و هه‌ر جێگایه‌كی دیكه له ده‌ره‌وه ڕا بێ و دێمۆكراسی و خۆدموختاریمان بۆ وه‌ربگرێ. سه‌ربه‌خۆیی سه‌رمایه‌ی گه‌وره‌ی حیزبی دێمۆكرات دۆستایه‌تی له روانگه‌ی ئێمه‌وه ئه‌وه نیه كه هه‌رچی دۆسته‌كانمان گوتیان، بڵێین به چاوان ! نابێ له بیرمان بچێ كه حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران، خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته سه‌ربه‌خۆیه‌یه كه گرتوویه‌ته پێش. یه‌كێك له ره‌مزه‌كانی سه‌ركه‌وتنی ئێمه هه‌تا ئێستا، هه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته سه‌ر به‌خۆیه بووه. ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وت بووبێ و راست بووبێ، ده‌سكردی خۆمان بووه. چونكه پێمان وایه هیچ كه‌س به ئه‌ندازه‌ی خۆمان له واقیعییاتی كۆمه‌ڵی كوردستان شاره‌زا نیه و هه‌ر بۆیه هیچ كه‌س لێوه‌شاوه‌یی بڕیاردانی له جیاتی ئێمه نیه. هیچ ئۆرگانێك، چ هی وڵاتێكی تایبه‌تی و چ نێونه‌ته‌وه‌یی، حه‌قی ئه‌وه‌ی نیه كه له باره‌ی ئێمه‌دا به بێ ئێمه بڕیار بدا. هه‌ر وه‌ك ئێمه‌ش ئه‌و هه‌قه به خۆمان ناده‌ین كه له سه‌ر وڵاتێكی دیكه بڕیار بده‌ین. نابێ قازانجی هیچ وڵاتێك و، هیچ حیزبێكی دیكه، بۆ ئێمه ببێته میعیار،، ته‌نیا بۆ ئێمه ده‌بێ قازانجی گه‌لانی ئێران و گه‌لی كورد میعیار بێ و به‌س. هیچ كه‌سیش له خودی گه‌لانی ئێران و گه‌لی كورد باشتر ناتوانێ ئه‌م قازانجه دیاری بكا. سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردان، میعیاری بنه‌ڕه‌تی بۆ حیزبی دێمۆكرات با به سه‌راحه‌ته‌وه بگوترێ كه ئێمه به خاتری دۆستایه‌تی قه‌ت واز له سه‌ربه‌خۆیی و قازانجی میلله‌ته‌كه‌مان ناهێنین. به‌ڵام له به‌ر خاتری سه‌ربه‌خۆیی و قازانجی میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌گه‌ر پێویست بوو واز له دۆستایه‌تی ده‌هێنین. كه‌وابوو میعیار بۆ ئێمه قازانجی حیزب و گه‌لی كورد و گه‌لانی ئێران و سه‌ربه‌خۆییمانه. میعیاری ئه‌ساسیی سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردانه. دۆستایه‌تی ده‌كه‌ین به‌ڵام له گه‌ڵ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی. ئه‌گه‌ر پێویست بوو دۆستایه‌تی یه‌كه فیدای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌رگیز سه‌ربه‌خۆیی فیدای دۆستایه‌تی ناكه‌ین. كرده‌وه و تاقیكردنه‌وه ده‌بێ میعیاری راستی و دروستیی تیئۆری بێ تیئۆریی زانستی له پاوانی هیچ كه‌س دا نیه... هه‌موو كه‌س ده‌توانێ په‌ره‌ی پێ بدا و هه‌موو كه‌سیش ده‌توانێ ته‌تبیقی بكا و كه‌سیش مافی ئه‌وه‌ی نیه خۆی بكا به حه‌كه‌م. میعیاری راستی و دروستیی تیئۆری، كتێب نیه. كرده‌وه و تاقیكردنه‌وه‌یه. تیئۆریی كۆمه‌ڵایه‌تی له جه‌ریانی ته‌تبیق دا راست و دروستیی خۆی نیشان ده‌دا. راسته كه واقیعییه‌ت سه‌رچاوه‌ی تیئۆری بووه. به‌ڵام چونكه واقیعییه‌ت هه‌میشه له گۆڕان دایه و هه‌لومه‌رجیش له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه فه‌رق ده‌كا تیئۆریش ده‌بێ بگۆڕێ. له ئاخیره‌كه‌ی دا میعیار تیئۆری نیه، میعیار پراكتیكه و واقیعییه‌ته. ئه‌گه‌ر تیئۆری یه‌ك له گه‌ڵ واقیعییه‌ت رێك نه‌كه‌وێ، واقیعییه‌تی ره‌ق به زۆر ناچێته نێو چوارچێوه‌ی تیئۆری یه‌وه. سێ ئامانجی گه‌وره كه حیزبی دێمۆكرات خه‌باتیان بۆ ده‌كا حیزبی دێمۆكرات بۆ وه‌دیهێنانی سێ ئامانجی گه‌وره پێك هاتوه و خه‌باتیشیان بۆ ده‌كا. یه‌كه‌م لابردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی یه. دووهه‌م لابردنی سته‌می چینایه‌تی یانی چه‌وساندنه‌وه‌ی ئاده‌میزاد. حیزبی ئێمه بۆ لابردنی هه‌موو چه‌شنه زۆرداری یه‌ك تێ ده‌كۆشێ. چه‌وساندنه‌وه‌ش، سته‌می چینایه‌تییش به‌شێكه له زۆرداری. هه‌ر بۆیه‌ش له به‌رنامه‌ی حیزبی ئێمه‌دا هاتوه كه بۆ لابردنی چه‌وساندنه‌وه خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه كه هه‌موو چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك واته چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تییش له به‌ین بچێ. ... ته‌نیا نان بۆ ژیانی شایسته‌ی ئاده‌میزاد كافی نیه، ده‌بێ ئازادییشی له گه‌ڵ بێ. بۆیه ئێمه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بۆ ئازادی خه‌بات ده‌كه‌ین. باشه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك نه‌چه‌وسێندرێته‌وه، نانی هه‌بێ، به زمانی خۆی بخوێنێ به‌ڵام ئازادیی نه‌بێ به‌و زمانه‌ی خۆی نه‌زه‌ری خۆی له سه‌ر وه‌زعی وڵاته‌كه‌ی ده‌رببڕێ مانای ئه‌وه‌یه سته‌مێك ماوه كه سته‌می سیاسی یه. حیزبی ئێمه خه‌بات ده‌كا بۆ ئه‌وه ئه‌و سته‌مه سیاسی یه‌ش نه‌مێنێ. سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی، سته‌می چینایه‌تی و سته‌می سیاسی هه‌ر سێكیان ] ده‌بێ [ له نێو بچن. له به‌ین بردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی و سته‌می چینایه‌تی و دابینكردنی دێمۆكراسی و ئازادی، ئه‌وه‌یه ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی حیزبی دێمۆكرات خه‌باتی بۆ ده‌كا. به‌ختیاریی ئینسان یه‌كه‌م ئامانجی سۆسیالیزم سۆسیالیزم ده‌یه‌وێ كۆمه‌ڵێكی وا پێك بێنێ كه ئینسان هه‌م له باری ماددی یه‌وه و هه‌م له‌باری رووحی و مه‌عنه‌وی یه‌وه،ئاسووده ده‌بێ. ته‌واوی ئه‌وانه‌ی كه سۆسیالیزمی خه‌یاڵییشیان پێك دێنا و ئه‌وانه‌ی پێش سۆسیالیزمیش، هه‌وڵیان دابوو بۆ ئه‌وه‌ی كه ئینسان بتوانێ ته‌واوی ئیستیعدادی خۆی به كار بێنێ له باری ماددی و مه‌عنه‌وی یه‌وه ئاسووده بێ. ] هه‌م [ له باری ماددی یه‌وه ژیانێكی باشی هه‌بێ، هه‌م ئازادیی هه‌بێ. بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له وڵاتی ئێران دا ئێمه دڵنیاین هه‌ر رێژیمێك له ئێران دا به راستی گه‌لی، دادپه‌روه‌ر و دێمۆكراتیك نه‌بێ ناتوانێ مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كه یه‌كێك له گیروگرفته بنه‌ڕه‌تی یه‌كانی وڵاتی ئێمه‌یه، چاره سه‌ر بكا. راستی یه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه له ئێران دا گه‌لانی زۆرلێكراو زیاتر له نیوه‌ی دانیشتووانی وڵات پێك دێنن. خوێندن به زمانی زكماكی، پاراستن و په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وایه‌تی، لابردنی جیاوازیدانانی ئابووری و سیاسی و له هه‌مووی گرنگتر، دیاریكردنی چاره‌نووس به ده‌ستی خۆیان، به‌شێك له مافه ره‌واكانی ئه‌و گه‌لانه‌ن. لابردنی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و گه‌لانه، به پێچه‌وانه‌ی ئیددیعای ژماره‌یه‌ك له دوژمنان، هاندانی خه‌ڵك بۆ جیابوونه‌وه نیه، به پێچه‌وانه دابینكردنی یه‌كیه‌تیی راسته‌قینه‌ی ئه‌و گه‌لانه له چوارچێوه‌ی ئێرانێكی دێمۆكراتی دا، زامنی پاراستنی یه‌كیه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی وڵاته. كوردان شه‌ڕخواز نین، خوازیاری سوڵح و ئاشتین به پێچه‌وانه‌ی ته‌بلیغاتی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، كوردان شه‌ڕخواز نین. ئه‌وان خوازیاری سوڵح و ئاشتین. به‌ڵام كاتێك بوون و مه‌وجوودییه‌تیان وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له مه‌ترسی ده‌كه‌وێ، دیاره بۆ دیفاع له هووییه‌تی میللی و شه‌خسییه‌تی ئینسانیی خۆیان ناچارن راپه‌ڕن. كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له تاران، ده‌بێ كۆتایی پێ بێ ئێمه ئاماده نین له گه‌ڵ هیچ هێزێكی لایه‌نگری دیكتاتۆری هاوكاری بكه‌ین و هه‌ر له بنه‌ڕه‌ت ڕا، هه‌ر چه‌شنه دیكتاتۆری یه‌ك ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه ده‌مانهه‌وێ بۆ هه‌تاهه‌تایه كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له تاران بێنین. ئێمه خوازیاری ئێرانێكی سه‌ر به‌خۆ و بێ‌لایه‌نین و له‌و باوه‌ڕه داین زۆربه‌ی هێزه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵمان هاوده‌نگن. شۆڕشگێڕێك، نابێ هیچ كات شه‌رمه‌زاری ویژدانی خۆی بێ به بڕوای من ئه‌وه‌ی بۆ شۆڕشگێڕێك گرنگه، ئه‌وه‌یه كه نابێ هیچ كات شه‌رمه‌زاری ویژدانی خۆی بێ و، ده‌بی هه‌رده‌م بتوانێ ئیددیعا بكا كه ئه‌وه‌نده‌ی بۆی كراوه و له ده‌ستی هاتوه، له پێناوی شۆڕش، ئازادی و رزگاریی نیشتمانه‌كه‌ی دا كردوویه‌تی. كلیلی چاره‌سه‌ر كردنی دروستی گیروگرفته‌كان و هۆی به‌ره‌وپێش چوونی حیزب پته‌و كردنی یه‌كیه‌تیی سیاسی و فیكری، ئه‌ركێكی بنه‌ڕه‌تی یه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی هه‌موو رێكخراوه‌كانی حیزب. دیاره هه‌موو ئه‌ندامانی حیزب له باره‌ی مه‌سه‌له سیاسی یه‌كانه‌وه وه‌ك یه‌ك فكر ناكه‌نه‌وه. ئامانجیش ئه‌وه نیه وه‌ك یه‌ك فكر بكه‌نه‌وه. چونكه ئه‌وه نه مومكینه، نه به قازانجی تێكۆشانی حیزبیشه. مه‌به‌ست له‌و یه‌كیه‌تی یه ئه‌ستاندنه‌وه‌ی داهێنانی فكری له ئه‌ندامانی حیزب نیه. بوونی بیروباوه‌ڕی جیاواز و رێككه‌وتنی دێمۆكراتیكی ئه‌وان كلیلی چاره‌سه‌ر كردنی دروستی گیروگرفته‌كان و، هۆی به‌ره‌و پێشچوونی حیزبه.
سه‌رچاوه‌كان : 1 ـ كتێبی " كورته‌باس " ( نامیلكه‌ی كورته‌باسێك له سه‌ر سۆسیالیزم و شی كردنه‌وه‌ی كورته‌باس )، نووسینی : دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو ئاماده كردنی بۆ چاپ : سه‌لاح شه‌شه، سوئێد. به‌فرانباری 2003 2ـ چه‌ند ژماره‌ی " كورستان " ئۆرگانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران. 3ـ نامیلكه‌ی " ره‌وتی ئاشتی و دێمۆكراتیزاسیۆن " پاشكۆی " تێكۆشه‌ر " ی ژماره 26( ده‌قی باسێك كه دوكتور قاسملوو له سمینارێكی حیزبی دا، پێشكێشی كردوه.) ئه‌م بابه‌ته له ژماره392ی رۆژنامه‌ی "كوردستان"، 8ی ژوئیه‌ی 2004 دا بلاَو بۆته‌وه.
|+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت 18 تیرماه طغیان بیداری در دانشگاهها
همچنانكه مطلعید جنبش دانشجویی پس از انقلاب فرهنگی سال 1359، بكلی با خصایص پیشین خود در دوران مبارزه علیه رژیم پهلوی وداع گفته بود. تصفیه و گزینش اساتید و دانشجویان و تأسیس نهادهایی همچون حراست و كمیته‌های انضباطی همگی ارمغانهایی بودند كه انقلاب فرهنگی در سال 1359، آ‌نها را به جامعه علمی ایران تقدیم داشت.
تحت تأثیر فضای حاكم، همچنانكه اشاره گردید، جنبش دانشجویی ناچار گشت كه تا سالیانی دراز با ویژگیهای بنیادین خویش همچون آ‌رمانگرایی، عدالت خواهی و رادیكالیسم وداع نموده و در انتظار بسر برد. 18 تیرماه 1378، روز موعود بود و سوپاپ اطمینانی كه رژیم به خیال خویش بواسطه دخالتهای عقیدتی در دانشگاهها ایجاد كرده بود، یكباره تركید و طغیان، سراسر مكانهای علمی ایران را در هم نوردید. توقیف روزنامه‌ْ "سلام" جرقه‌ای بود كه در طرفه‌العینی پویایی و سرزندگی را، دوباره به جنبش دانشجویی بخشید و دگربار اهداف و رویكرد این جنبش اجتماعی را در مسیر راستین خود، یعنی مبارزه علیه استبداد، جاری و ساری ساخت. بهمین جهت هر ساله، دانشجویان یاد این روز را بعنوان روز پایداری و استقامت در برابر جهالت رژیم جمهوری اسلامی گرامی داشته و ارتجاع حاكم را به رسوائی می‌كشانند. در حقیقت، در هیجدهم تیرماه، مشعل آ‌گاهی بخشی و ایدئالیستی جنبش دانشجویی ایران، دگربار در فضای تاریك استبداد جمهوری اسلامی، فروزان گشت و تا به امروز تجلی این درخشندگی خواب را بر سران بی‌درایت رژیم تباه ساخته است. امسال نیز تعطیلی مكانهای علمی كشور، 10 روز مانده به 18 تیر، جلوه‌ای از هراس رژیم در زمینه‌ى بیداری جنبش دانشجویی را به نمایش گـذاشت. دستاندركاران جمهوری اسلامی، مدتهاست كه دریافته‌اند، عقبماندگی فكری آ‌نان، هرگز با خواسته‌های ترقی‌خواهانه‌و دمكراتیك دانشجویان سر سازش نخواهند داشت، بهمین جهت روند بایكوت خبری و كنترل پلیسی دانشگهاها را در پیش گرفته و با این سلسله اقدامات كوته‌بینانه، بخود می‌قبولانند كه از جنبش دانشجویی رمقی برجای نمانده است، داعیه‌ای كه فرداهای پیش روی، مسلماً عكس آ‌نرا اثبات خواهند نمود و نطفههای بیداری و خیزش مردمی، دیر یا زود در كانونهای علمی كشور شكل گرفته و بساط پوشالی رژیم را برباد خواهند داد؛ چرا كه طرح ایده‌های نوین و یافتن راهكارهای به‌روز جهت مبارزه با استبداد، اموری هستند كه جنبش دانشجویی هیچگاه از ابداع آ‌نها غافل نخواهد ماند. مرور گـذشته نشان می‌دهد كه حق خواهی و روحیه مبارزه‌طلبی، كاراكترهایی هستند كه دانشجویان بدانها ان‌س گرفته‌اند و فاصله‌گیری از این مضامین، هرگز با سرشت آ‌نها سازگار نخواهد گشت.
![]() |+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت وته‌کانی رێبه‌ری گه‌وره‌مان دوکتۆر قاسملووی هه‌ر گیز نه‌مر.
ئاماده کردنی کورته فیلمێک له وێنه و وته‌کانی رێبه‌ری گه‌وره‌مان دوکتۆر قاسملووی هه‌ر گیز نه‌مر. تکایه ئه‌گه‌ر ده‌ت هه‌وێ ئه‌م فیلمه دابگری یان له سه‌رو نه‌کرا چاوی لێ بکه‌ی ئێره کلیک بکه. ئه‌م فیلمه له یوتوبیش دانراوه به‌م ئادره‌سه http://www.youtube.com/peshmergekan |+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت ... اخبار ...
تبعید سه زندانی بوکانی خبرگزاری موکریان: سه زندانی بوکانی به نام های آوات و دارا قریشی فرزند مصطفی، ابوبکر باپیری فرزند رحمان که از سوی دادگاه انقلاب مهاباد به ترتیب به تحمل 4 ، 3 و 3 سال حبس در تبعید محکوم شده بودند، به زندان های تبریز و مراغه و میاندوآب تبعید شدند .
گفتنی است اتهام نامبردگان که بیش از یکسال است در زندان بسر می برند ، تبلیغ علیه نظام و اقدام علیه امنیت داخلی می باشد .
احضار یک شهروند مهابادی به دادسرای انقلاب دادسرای عمومی و انقلاب مهاباد یکی از اهالی روستای ق‌م قلعه مهاباد به نام صدیق بوستانچی فرزند رحیم را احضار کرد.اتهام این شهروند تبلیغ علیه نظام و نشر اکاذیب عنوان شده است .
طبق احضاریه ای که به دست وی رسیده ، ایشان باید ظرف 3 روز پس از رویت اخطاریه در شعبه 2 بازپرسی دادسرای عمومی و انقلاب مهاباد حاضر شود. گفتنی است نامبرده چندی پیش نیز مدتی را در بازداشت بسر برده و با قرار وثیقه آزاد شده بود. موکریان نیوز
حکم اعدام برای زندانيان عقيدتی در ايران
صدور احکام غیرمنتظره برای فعالین جنبش زنان سایت تغییر برای برابری : در پی احضار دلارام علی به دادگاه، او روز دوشنبه 11 تیرماه 1386در شعبه 15 دادگاه حاضر و دلیل احضارش را جویا شد اما در آن‌جا حکم اش به او ابلاغ و تنها به او اجازه داده شد که از روی حکم رونوشت بردارد. دلارام علي، فعال اجتماعی، امور زنان و دانشجویی و از اعضای کمپین یک میلیون امضا، به دليل شرکت در تجمع مسالمت آميز 22 خرداد سال 85 در ميدان هفت تير تهران که در اعتراض به نقض حقوق زنان در قوانین برگزار شده بود به دو سال و ده ماه حبس، و ده ضربه شلاق، بدون هيچگونه تعليق، محکوم شد.
بر اساس حکم بدوي دادگاه انقلاب – شعبه 15، که رياست آن را قاضي صلواتي بر عهده دارد؛ ايشان به استناد مادتين 500، 610، و 618 قانون مجازات اسلا‌مي، به اتهام فعاليت تبليغي عليه نظام به شش ماه حبس، به علتِ شرکت در تجمع 22خرداد به دو سال حبس، و در مورد اخلال در نظم عمومي به چهارماه حبس و ده ضربه شلاق محکوم گرديد. صدور اين حکم در حالي است که در موارد مشابه، بر اساس همين اتهامات و با استناد به مواد قانوني فوق، احکام متفاوتي براي ساير پرونده ها در نظر گرفته شده است؛ و اين مسئله نشان از عدم وحدت رويه قضايي در صدور احکام دارد.
در جاي ديگري از حکم صادره براي دلارام علي آمده است که بنا به گزارش سازمان اطلاعات استان تهران و ديگر شواهد و قرائن، بزهکاري ايشان احراز شده است. چنين برخوردي با فعاليت هاي مدني که متاثر از نگاهي امنيتي و توطئه نگر است، نه تنها استقلال قوه قضائيه را زير سوال مي برد، بلکه ادعاهايي همچون مردمسالاري و احترام به حقوق انساني و مدني را خدشه دار مي کند. بعلاوه، عدم به رسميت شناختن اقدامات مدني، که يک فعال اجتماعي را «بزهکار» خطاب کرده و وي را به تحمل «شلاق» محکوم مي کند، متناقض ترين و به تبع آن نامشروع ترين جنبة چنين حکمي است.
پيش از اين، احکام ديگري براي ساير فعالين جنبش زنان صادر شده بود، که برخي از آ‌نها به قرار زير است:
1. فريبا داوودي مهاجر: سه سال حبس تعليقي و يک سال حبس تعزيري
۲. نوشين احمدي خراساني: سه سال حبس (دوسال و نیم تعلیق تا 5 سال و 6 ماه حبس تعزیری )
۳. پروين اردلان: سه سال حبس (دوسال و نیم تعلیق تا 5 سال و 6 ماه حبس تعزیری )
4. شهلا انتصاري: سه سال حبس (دوسال و نیم تعلیق تا 5 سال و 6 ماه حبس تعزیری )
۵. سوسن طهماسبي: دو سال حبس (يك سال و نيم حبس تعليقي و شش ماه حبس تعزيري)
۶. آزاده فرقانی : دو سال حبس تعليقي
۷. بهاره هدایت : دو سال حبس تعلیقی
حکم مريم ضيا، نسیم سلطان بیگی و عالیه اقدام دوست نیز هنوز اعلام نشده است.
ایران پرس نیوز
روزنامه مشارکت لغو امتیاز و محمدرضا خاتمی مجرم شناخته شد روزنامه مشارکت ارگان رسمی جبهه مشارکت ایران اسلامی که در بهار 79 و چند روز بعد از توقیف دسته جمعی مطبوعات به همراه روزنامه صبح امروز توقیف موقت شده بود، لغو مجوز شد. به گزارش سایت نوروز که دیدگاههای جبهه مشارکت را منعکس می کند،پرونده روزنامه مشارکت ارگان رسمی جبهه مشارکت ایران اسلامی پس از گذشت سه ماه از تاریخ برگزاری دادگاه سرانجام به لغو امتیاز این روزنامه منجر و «محمدرضا خاتمی» مدیرمسئول این روزنامه را به جریمه نقدی محکوم شد. این در حالی‌ست که در ماههای گذشته برخی روزنامه های توقیف شده در اثر گذراندن مراحل دادگاه رفع توقیف شدند، و این رویکرد دستگاه قضایی در میان ناظران این خوشبینی را فراهم کرده بود که احتمالا روزنامه مشارکت نیز رفع توقیف خواهد شد در حالیکه شکایات روزنامه مشارکت اکثرا شبیه شکایات روزنامه هایی بود که رفع توقیف شده بودند و با لغو امتیاز روزنامه مشارکت شاهد برخورد دوگانه دستگاه قضایی با پرونده های مطبوعاتی هستیم.
شعبه 1083 دادگاه عمومي تهران، محمدرضا خاتمي، مديرمسوول روزنامه مشاركت را به پرداخت جزاي نقدي محكوم و اين روزنامه را لغو پروانه كرد. قاضي حسينيان پس از برگزاري دادگاه مديرمسوول روزنامه مشاركت، خاتمي را با توجه به دفاعيات وي و وكيل مدافعش و نيز با توجه به اعلام نظر هيأت منصفه مطبوعات كه نايبرييس مجلس ششم را مجرم شناخته بود و مستحق برخورداري از تخفيف در مجازات نيز ندانسته بود، به اتهام «افترا» و «نشر اكاذيب به قصد تشويش اذهان عمومي»، به پرداخت شش ميليون ريال جزاي نقدي بدل از شش ماه و دو روز حبس محكوم كرد. قاضي شعبه 1083 دادگاه عمومي تهران همچنين پروانه روزنامه مشاركت را نيز «لغو» كرد. رئیس سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان ایران بازداشت شد ماموران امنیتی ایران محمد صدیق کبودند رئیس سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان راروز یکشنبه در دفتر کارش در تهران دستگیر کردند. دبیرخانه سازمان دفاع از حقوق بشر کردستان روز یکشنبه در بیانیه ای اعلام کرد که نیروهای اطلاعات ایران پس از بازداشت محمد صدیف کبودوند در محل کارش وی را به بند 209 زندان اوین انتقال دادند.
ماموران امنیتی همچنین به منزل مسکونی آقای کبودوند رفته و کلیه اسناد و مدارک متعلف به وی را با خود برده اند. دادگاه سنندج سال گذشته محمد صدیق کبودند مدیر مسوؤل هفته نامه توقیف شده "پیام مردم" را به یک و نیم سال حبس و پنج سال محرومیت از فعالیتهای مطبوعاتی محکوم کرده بود. دادگاه تجدید نظر بعداً این حکم را به یک سال زندان کاهش داد. مقامات قضایی و امنیتی ایران هنوز درباره علت دستگیری آقای کبودوند اظهار نظری نکرده اند. حمله نیروهای انتظامی به تجمع رانندگان تاکسی در کرمانشاه
کردستان میدیا: بیش از یکصد تن از رانندگان تاکسی در کرمانشاه در تاریخ 9 تیرماه 1386 در مقابل اداره‌ی راهنمایی و رانندگی این شهر تجمع کرده و نسبت به کمی بنزین و سهمیه‌بندی آن اعتراض نمودند. شایان ذکر است که نیروهای انتظامی رژیم با باتون و گاز اشک‌آور به شرکت‌کنندگان در این تجمع حمله کرده و آ‌نها را متفرق ساختند.
|+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت فیلم آتش زدن پمپ بنزین در تهرانپارس
فیلمی مونتاژ کراوی ئه‌ی دوکتۆر به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی گه‌له‌که‌مان شوان په‌روه‌ر
فیلمی مونتاژ کراوی ئه‌ی دوکتۆر به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندی گه‌له‌که‌مان شوان په‌روه‌ر بۆ شه‌هید گه‌وره‌مان کاک دوکتۆر قاسملوو. ئاماده کردن بۆ دانان له ئینێرنێت: ساڵه نه‌ڵۆسی وه‌رگیراو له فیلمی یادی 10 ساڵه‌ی شه‌هیدانی ڤیه‌ن به‌رهه‌می کومیته‌ی حیزب له سوید و ده‌رهێنانی ئاسۆ موکریانی ساڵی 1991 ی زایینی
|+| نوشته شده توسط رێباز کوردستانی در و ساعت |
|
||||||






گه‌لێك ئازادیی بوێ ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادییه‌ش بدا






